چەند کەسێك لە هەولێر بەهۆی ساختەکردنی کارتی زیرەکی ڤاکسین دەستگیرکران
K24 - هه‌ولێر:
دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی ھەولێر رایگه‌یاند، به‌هۆی ساخته‌كردنی كارتی ڤاكسینی كۆرۆنا چه‌ندین كه‌س به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌ستگیركراون.
دلۆڤان محەمەد، تایبەت بە كوردستان 24ی ئاشكرایكرد، چەندین نموونەیان ھەبووە لە كارتی ڤاكسینی كۆرۆنا كە ساختەكراون و چەندین كەسیش بەوھۆیەوە دەستگیركراون.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی ھەولێر ھۆشداری دەدات لە ساختەكردنی كارتی ڤاكسینی كۆرۆنا و گوتی: "له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه دراوه كارتی ڤاكسین ساخته بكرێت، به‌ڵام به هه‌ماهه‌نگی ده‌زگا ئه‌مه‌نییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیركراون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رچه‌نده باس له‌وه ده‌كرێت هه‌وڵی دیكه بۆ ساخته‌كردنی كارتی ڤاكسین هه‌یه، به‌ڵام بنكه ته‌ندروستییه‌كانمان كۆنترۆڵ كراون، به‌تایبه‌تی كارتی ڤاكسینی زیره‌ك ساخته‌كردنی ئه‌سته‌مه.