سلێمانی.. كاندیدانی سه‌ربه‌خۆ سكاڵا له هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌كه‌ن
K24- سلێمانی:
ژمارەیەك کاندیدی سەربەخۆ لە سلێمانی سکاڵا لە هاوپەیمانی کوردستان دەکەن و یەکێتی و گۆڕان بە بەکارهێنانی دامەزراوەکانی حکومەت تۆمەتبار دەکەن.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئەو کاندیدانە رایانگه‌یاند، هاوپەیمانی کوردستانی فۆرمێکی لە دامەزراوەکان بڵاوکردووەتەوە و داوای زانیاری لە فەرمانبەران کردووە، له‌وانه‌ش: داوای له فه‌رمانبه‌ران كردووه، ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی خێزانه‌كانیان له فۆڕمه‌كه‌دا بنووسن، كه مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، لە کاتێکدا به‌گوته‌ی ئه‌وان ئەمە پێشێلکارییە و دەبێت کۆمیسیۆن هەڵویستی هەبێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختیانكرده‌وه، ره‌شنووسی سكاڵاكه‌یان ئاماده كردووه و پێشكه‌ش به كۆمسیۆن ده‌كه‌ن، و وه‌ك دووپاتیان كرده‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌كرێت سووكایه‌تیكردنه به ده‌نگی ده‌نگده‌ر و جێگه‌ی قبووڵكردن نییه.
H.B