ماكرۆن: پێویسته ئه‌وروپاییه‌كان ساویلكه نه‌بن
K24 - هەولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئاماژه‌یپێكرد، پێویسته ئه‌وروپاییه‌كان ده‌ست له ساویلكه‌یی خۆیان به‌رامبه‌ر واشنتن هه‌ڵبگرن، په‌ند له بژارده ستراتیژییه تازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له جیهان وه‌ربگرن، كه پێوه‌ی ركابه‌ری چین ده‌كات.
ماكرۆن له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر بكه‌ویته ژێركاریگه‌ری وڵاتانی زلهێز، كاردانه‌وه‌مان به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌بێت، كه ئێمه توانای به‌رگری له‌خۆكردنمان هه‌یه، ئه‌وه‌ش ناكاته ئه‌وه‌ی كه ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان هه‌وڵ بده‌ین.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌وروپا پێویستی به په‌ره‌سه‌ندنی سیستمی به‌رگری هه‌یه، كه‌متریش پشت به ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستێت.
راشیگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هاوڕێی و هاوپه‌یمانێكی كۆنی فه‌ره‌نسایه، ماوه‌ی (10) ساڵه كار بۆ پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا ده‌كات.
روونیكرده‌وه، پاراستنی سه‌روه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، مافی سه‌ره‌كی واشنتنه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و ساویلكه‌ییه‌مان به‌رده‌وام بین، بۆ داهاتوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تر ده‌كه‌ین.
گوتیشی: بۆ پاراستنی خۆمان وه‌ك ئه‌وروپاییه‌كان، پێویسته پشت به هێزو تواناكانمان ببه‌ستین، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ناگه‌ینێت ئه‌م هه‌نگاوه‌مان ببێته به‌دیلی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئاماژه‌یپێكرد، ده‌بێت به‌رپرسیارێتی پاراستنی ئه‌وروپا زیاتر هه‌ڵبگرین، جێبه‌جێكردنی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش ته‌نیا بۆ خوودی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ماوه‌یه‌كه نێوانی واشتنتن و پاریس به‌هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فرۆشتنی كه‌شتیگه‌لی ناووكی ژێر ده‌ریایی له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئوستراڵیا، گرژی تێكه‌وت، بۆ ئه‌مه‌ش پاریس تا ئێستا له واشنتن تووڕه‌یه.