عێراق: خه‌رجی هه‌ڵبژاردنی تشرینی یه‌كه‌م 300 ملیۆن دۆلاره
K24 – هەولێر:
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن، ئاماژه‌یپێكرد، بڕی (300) ملیۆن دۆلار، تێچووی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌یه، كه بڕیاره له (10)ـی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.
عه‌بدولحوسێن هینداوی، راوێژكاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن، رایگه‌یاند، خه‌رجی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق گه‌یشتووه‌ته (300) ملیۆن دۆلار، بۆ ئه‌مه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، ئه‌و بڕه بۆ نیوه كه‌م بكه‌نه‌وه.
راشیگه‌یاند، وێڕای دابینكردنی خه‌رجی بۆ بواری جیاواز و نزیكه‌ی (5) هه‌زار فه‌رمانبه‌ری كاتی به شێوه‌ی گرێبه‌ست له كۆمیسیۆن دامه‌زراون، كه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن ببنه هه‌میشه‌یی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جیاواز ده‌بێت.
روونیكرده‌وه، هۆكار زۆرن كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره جیاواز بێت، ئه‌میش له رووی یاسا و سیستمی هه‌ڵبژاردن، تا ئاستی په‌یوه‌ندی كۆمیسیۆن و شه‌قامی عێراقی و گوێگرتن له ده‌نگیان، جیا له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆ له كۆمیسیۆن ده‌ستبه‌كار بوون.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوره