نایگلیسمان: منیش ناسناوی چامپیۆنزلیگم دهوێت
دوای بردنەوەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر، بایرن میونشن بەربژێری هەرە بەهێزە بۆ بەدەستهێنانی دووەمین سەرکەوتنی لەسەریەک، کاتێک میوانداری دینامۆکیێڤی ئۆکراینی دەکات، راهێنهری یانه باڤارییهكه ههڕهشهی بردنهوهی ناسناوی چامپیۆنزلیگ له سهرجهم یانه بهشداربووهكانی ئهو پاڵهوانێتییه دهكات.
یانە باڤارییەکەی لەژێر سەرکردایەتی جوڵیان ناگلیسمان بە سەردەمێکی باش تێپەڕ دەبێت، هەرچەندە لە یەکەمین یاریی وەرزی نوێی بۆندزلیگا دوو خاڵی بەرامبەر مۆنشنگلادباخ لەدەستدا، بەڵام دواتر توانی حەوت سەرکەوتنی لەسەریەکی لە خولی ناوخۆیی و کیشوەری بەدەستهێنا، لە کۆی ئەو یارییانەش 37 گۆڵی کردووە و تەنیا چوار گۆڵی لێکراوە.
بایرن میونشن دوای یارییەکەی گەڕی یەکەمی بەرامبەر بارسێلۆنا تواناکانی کینگسلی کۆمانی لەدەستدا و بەهۆی نەشتەرگەرییەکی بچووک دوورکەوتەوە، بەڵام ئەم یاریزانە چاکبووەتەوە، بەڵام ناگڵیسمانی راهێنەر دووپاتیدەکاتەوە لەم یارییە ئامادە نابێت، هاوکات سڤێن ئۆرلیچی گۆڵپارێز و تۆلیسۆی ناوەڕاستکار بەهۆی پێکانەوە یاریی ناکەن.
نایگلیسمان: ناسناوی چامپیۆنزلیگمان دهوێت
ئێوارهی ئهمڕۆ سێشهممه، 28 ئهیلوولی 2021، له پرێس كۆنفرانسێكدا له بارهی رووبهڕبوونهوهی یانهی دینامۆ كێیڤی ئۆكراینا، جوڵیان ناگڵیسمان راهێنەری بایرن میونشن جهختی لهوه كردهوه كه دهیانهوێت به یهكهمی كۆمهڵهكهیان سهربكهون.
جۆلیان نایگلیسمان دهشڵێت: دەمانەوێت ئەم یارییە ببەینەوە و لە پێشەنگی کۆمەڵەکه بمێنینەوە، یارییەکە ئاسان نییە چونکە دینامۆ کیێڤ هێڵێکی بەرگری بەهێزی هەیە، ئەگەر بتوانین پلانەکەمان جێبەجێ بکەین دەتوانین بە یەکەمی کۆمەڵەکەمان سەرکەوین.
نایگلیسمان گوتیشی: بە دڵنیاییەوە ئێمە یەکێکین لە بەربژێرانی بردنەوەی ناسناوەکە، منیش هاوشێوهی هانز فلیك دهمهوێت ببمه پاڵهوانی چامپیۆنزلیگ.
بایرن میونشن لە دوایین 22 یاریی لە چامپیۆنزلیگ 20 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە نۆزدەیان بەلایەنی کەمەوە دوو گۆڵی تۆمار کردووە، دوایین جاریش کە دینامۆ کیێڤ لە بایرن میونشنی بردەوە 22 ساڵ لەمەوبەر بوو.