حه‌بێكی نوێ بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا به‌رهه‌مده‌هێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای فایزه‌ر رایگه‌یاند، ئێستا تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر حه‌بێك ده‌كه‌ن، كه خه‌ڵك ده‌پارێزێت تا تووشی كۆرۆنا نه‌بن، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێكی خێزان له ماڵه‌وه تووشی په‌تای كۆرۆنا ببێت، ئه‌و حه‌به رێگری له‌وه ده‌كات كه‌سه نزیكه‌كانی تووشی كۆرۆنا ببن.
تۆڕی "سی بی ئێس"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، كۆمپانیای فایزه‌ر، كه تایبه‌تمه‌نده به درووستكردنی ده‌رمان، خه‌ریكی توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر حه‌به‌كه له‌گه‌ڵ ژه‌مێكی كه‌می ده‌رمانی "ريتونافيرس"ی ڤایرۆسی، تا له كاریگه‌رییه‌كه‌ی بزانن، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له 18 ساڵ كه‌متره، كه به‌یه‌كه‌كه‌وه له‌ماڵێك ده‌ژین له‌گه‌ڵ كه‌سێكی تووشبووی كۆرۆنا.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پلانیان بۆ ئه‌وه هه‌یه، 2 هه‌زار و 660 كه‌س لای خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ قۆناغی كۆتایی توێژینه‌وه‌كه، به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه به‌شێك ده‌رمانه‌كه‌یان بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 رۆژ پێده‌درێت.
قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌یی ئه‌و ده‌رمانه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیپێكردووه و كۆمپانیاكه به‌و ئامانجه‌یه له كۆتایی ئه‌مساڵ بیخاته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی "سی بی ئێس"، ئه‌و ده‌رمانه به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئه‌نزیمانه‌ی له زیادكردنی ڤایرۆس به‌رپرسن، كه‌مده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی به‌كاردێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی لاوازی به‌رگرییان هه‌یه، یان هه‌وكردنی جگه‌ریان هه‌یه.
میكایل دۆلستن، به‌رپرسی زانایان له كۆمپانیای فایزه‌ر له رابردوودا رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رمانه سه‌ركه‌وتووبێت، پێومانوایه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت تا ڤایرۆسی كۆرۆنا رابگرێت و ته‌شه‌نه نه‌كات، به‌ر له‌وه‌ی له مه‌ودایه‌كی فراوان گه‌شه بكات.
كۆمپانیای فایزه‌ر توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌شی له‌به‌رده‌سته، كه ده‌رمانێك بۆ تووشبووانی كۆرۆنا به‌رهه‌مبهێنێت، تا تووشبووان به‌كاریبهێنن، بێ ئه‌وه‌ی پێویست بكات بۆ نه‌خۆشخانه بگوازرێنه‌وه، كۆمپانیاكه پێشبینی ده‌كات ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه له كۆتایی ئه‌مساڵ بخرێته‌ڕوو.
د.ی