كوردستان24 سپۆنسه‌ری چالاكییه‌كی گه‌نجان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان24، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (29ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2021) لەژێر ناونیشانی "22+ئیڤێنتی کۆتایی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه تایبه‌ته به كۆتاییهێنانی هه‌ڵمه‌تێك به ناوی "22+تۆ" لەلایەن 22 گەنج لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە ئه‌نجامدرابوو.
رێكخراوی سپارك كه به‌شداری له به‌ڕێوه‌چوونی ئیڤێنته‌كه‌دا ده‌كات، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ڵمه‌ته‌كه کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبوو لەڕێگەی چالاکی میدیایی (دیجیتاڵی) و مەیدانی بە ئامانجی رێگەگرتن لە توندوتیژی پەرگیری لەڕێگەی بەکارهێنانی پەیوەندی گفتوگۆی ئەرێنییانە، بۆ بەهێزکردنی تواناکانیان و بەشداریپێکردنی گەنجان لە ناو کۆمەڵگا، كه بووەته هۆی دروستکردنی هەلی جێگرەوە بۆ بەشداریکردنی ئەرێنییانەی چالاکوانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی.
لەم ئیڤێنتەدا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیپلۆماتکارەکان، مامۆستایانی زانکۆ، چالاکوانان و رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، کە لە شارە جییاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە بەشدارن، بۆ تیشک خستنەسەر دەستکەوتەکانی هه‌ڵمه‌ته‌كه و سه‌رپه‌رشتیارانی هه‌ڵمه‌ته‌کەیه، بۆ زیاتر تاووتوێکردن و باسکردنی ئاراستە و گەشەی گەنجان لە داهاتوودا.
هه‌ڵمه‌تی "22+تۆ" و ئەم ئیڤێنتە بەشێکن لە پرۆگرامی تۆڕی گۆڕانکاری رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەنداوە پشتگیری دارایی دەکرێت و ئیڤێنتی كۆتاییش له‌لایه‌ن كوردستان24ـه‌وه له رووی میدیایییه‌وه سپۆنسه‌ر كراوه.