تاڵیبان بەندێکی دەستووری لە بەرژەوەندی ئافرەتان چالاک دەکاتەوە

وەزیری دادی حکومەتی تاڵیبان: بەپێی شەریعەت ژنان ئەو مافەیان نییە
ژنانی ئەفغانستان
ژنانی ئەفغانستان

K24 - هەولێر

بزووتنەوەی تاڵیبان بەندێکی دەستووری 1964 لە بەرژەوەندی ئافرەتان چالاک دەکاتەوە و مافی دەنگدانیان پێدەدات.

مەولەوی عەبدولحەکیم، کاربەڕێکەری بە ناوی وەزیری دادی بزووتنەوەی تاڵیبان لە لێدونێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هەرچەندە بە گوێرەی شەریعەت ژنان مافی دەنگدانیان نییە"، بەڵام ئەوان بەندێکی دەستووری ساڵی 1964 یان چالاک کردووەتەوە وەک ریزپەڕییەک، کە لە سەردەمی شا محەمەد زاهیر دەرچووە و مافی دەنگدان دەدات بە ژنان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لەو ریزپەڕییە (استثناء)، رێزگرتنە لە یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان کە ناکۆک نین لەگەڵ شەریعەتی ئیسلام و ئەمارەتی ئیسلامی.

ئەمە لەکاتێکدایە دوای هاتنەوە سەر دەسەڵاتی تاڵیبان لە ئەفغانستان، ئافرەتان چەندین خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان دژی بڕیارەکانی ئەو بزووتنەوەی تاڵیبان ئەنجامداوە و داوا دەکەن لە مافەکانیان بێبەش نەکرێن.