تێستی به‌ربوونه‌وه‌ی ئایفۆن 13 بۆ سه‌ر زه‌وی كرا

K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئه‌پڵ-ی ئه‌مه‌ریكی به‌مدواییانه ژماره‌یه‌ك ئامێری نوێی زیره‌كی ئاشكرا كرد، "ئایفۆن13"ـه‌ش یه‌كێك له ئامێرانه‌یه، كه كێبڕكێی بازاڕی مۆبایل ده‌كات.
چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌رده‌وام پشكنین و تێستی ئه‌و ئامێره نوێیانه ده‌كه‌ن، كه تازه دێته ناو بازاڕه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی مۆبایلی "ئایفۆن13"ـه‌ش، ئه‌و تێستكردنه بۆ شاشه‌كه‌ی ئه‌نجام درا.
پسپۆڕێكی بواری ته‌كنه‌لۆژی، كه كار بۆ كه‌ناڵێكی یوتوب به ناوی "EverythingApplePro" ده‌كات، پشكنینی بۆ ئایفۆن 13 پرۆ و ئایفۆن 13 ماكس كردووه، كه له به‌رزی جیاوازه‌وه ده‌یخاته خواره‌وه.
هه‌رچه‌نده كۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاندووه، كه ئایفۆن 13 شاشه‌كه‌ی به شووشه‌یه‌كی توند و تۆڵه‌وه به‌رهه‌مهێنراوه، پشكنین و تێستی ئایفۆن 13 پرۆ كرا و له‌سه‌ر مێزێك هه‌ڵدرایه خواره‌وه، كه‌چی هیچی لێنه‌هات.
به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر مۆبایله نوێیه‌كه‌ی ئه‌پڵ ده‌كرد، ئایفۆن 13 پرۆی له به‌رزی خسته‌خواره‌وه و شاشه‌كه‌ی شكا، به‌ڵام ئایفۆن 13 ماكس له‌و تێستكردنه سه‌لامه‌ت ده‌رچوو و هیچی لێنه‌هات.
جارێكی دیكه ئایفۆن 13 پرۆ له به‌رزی 10 مه‌تره‌وه خرایه خواره‌وه، له ئه‌نجامدا پشته‌وه‌ی مۆبایله‌كه شكا، به‌ڵام ئایفۆن 13 ماكس كه‌مێك زیانی پێكه‌وت، كه‌چی شاشه‌كه‌ی شكا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر كاری ده‌كرد.
ئایفۆن 13 نوێترین مۆبایلی زیره‌كی كۆمپانیای ئه‌پڵ-ی ئه‌مه‌ریكییه، به‌گوێره‌ی ژماره‌یه‌ك له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و مۆبایله، هێشتا ئایفۆن توانای كێبڕكێی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی دیكه‌ی مۆبایل هه‌یه و له ریزی پێشه‌وه‌یه.
جگه له پشكنینی شاشه‌ی مۆبایلی ئایفۆن 13، پسپۆڕانی بواری مۆبایل ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئایفۆن له رووی بارگاویكردنی پاترییه‌كه‌ی، نه‌گه‌یشتووته ئاستی كۆمپانیاكانی دیكه، كه هێزی بارگاویكردنی پاتری له ئایفۆن 13 ته‌نیا 20 وات ده‌بێت، كه‌چی له (Asus ROG Phone 5) هێزی بارگاویكردن 65 وات و له (Huawei Mate XS)هێزه‌كه 55 وات ده‌بێت، به‌ڵام مۆبایلی شاومی می 10 ئه‌ڵترا هێزی بارگاویكردنی پاترییه‌كه‌ی ده‌گاته 120 وات.