چین هاووڵاتیانی ناچار ده‌كات ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن
K24 - هه‌ولێر:
له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیارێكی "شی جین بینگ"، سه‌رۆكی چین، كه بڕیاری داوه تا مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ (1.1) كه‌س یان 80%ی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتبێت، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی چین به هێز خه‌ڵك ناچار ده‌كه‌ن ڤاكسین وه‌ربگرن.
رێكخراوی "هیومان رایتس وۆچ" له راپۆرتێكیدا رایگه‌یاند، كه‌سێك به ناوی "زیناگ"، له ولایه‌تی "خونان" پۆلیس ئه‌و ناوچه‌یه هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كردووه و لێیانپرسیوه هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆ روونبكاته‌وه، دواتر به هێز بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بردوویانه و ڤاكسینی كۆرۆنای پێدراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پڕۆسه‌ی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنا به‌شێكه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و داواكراوه رێژه‌یه‌كی سه‌ده‌ی به ئامانج بگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام ناكرێت خه‌ڵك به‌هێز ناچار بكرێن و پێشلكاری مافی مرۆڤ له‌و پڕۆسه‌یه‌دا رووبدات.
رێكخراوه‌كه داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی چین كردووه، ده‌ستبه‌رداری شێوازی توندوتیژی بن و ره‌چاوی یاسای نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافی مرۆڤ بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ده‌كرێت هاووڵاتیان ناچار بكه‌ن ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن، به‌ڵام نابێت توندوتیژی تێدا ئه‌نجام بدرێت.
رێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی مرۆڤ له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك له "شیاوچانگ" و "چونگچینگ" ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه پۆلیس له رێگه‌ی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه یان سه‌ردانیكردنی ماڵه‌كانیان هه‌راسانیان ده‌كه‌ن، راپێچی لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان به‌كارنه‌هێناوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له "نانچانگ" حكومه‌ت گوتوویه‌تی، بڕه پاره‌یه‌ك ده‌درێته هه‌ر كه‌سێك، كه ئاگادارمان بكاته‌وه دراوسێیه‌كه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنای وه‌رنه‌گرتووه.
له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی دیكه‌ی چین، حكومه‌ت رێگه‌ی دیكه به‌كارده‌هێنێت بۆ ناچاركردنی خه‌ڵك تا ڤاكسینی كۆرۆنا به‌كاربهێنن، هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك كراوه، كه مافی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، خانه‌نشینكردن و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستیان لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی چین رایگه‌یاندووه، كه پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، به‌ڵام له شاری "هولوداو"یش وه‌رگرتنی قوتابی له قوتابخانه‌كان كراوه‌ته مه‌رج، كه ده‌بێت دایك و باوك و خوشك و براكانی قوتابییه‌كه ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتبێت.
له‌سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، تا ئێستا 219 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 4.55 ملیۆن تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
د.ی