نرخی زێڕ بەرزدەبێتەوە

لەگەڵ داکەوتنی قازانجی قەواڵەکانی ئەمەریکا نرخی زێڕ روو لە بەرزبوونەوە دەکات

K24 - هەولێر

نرخی زێڕ لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29/9/2022 لەگەڵ داکەوتنی قازانجی قەواڵەکانی گەنجینەی ئەمەریکا بەرزبووەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە کەمترین ئاستەکانی حەوت هەفتەی رابردوویدایە.

نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووی بەڕێژەی 0.4٪ بۆ 1740.19 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە، بەڵام لە مامەڵەکانی دوێنێ سێشەممە بۆ کەمترین ئاستی 11ـەی مانگی ئاب بۆ ئاستی 1726.19 دۆلار دابەزی.

هەروەها لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی 0.2٪ بۆ 1740.50 دۆلار بۆ ئۆنسێک دابەزی.

شارەزەیەکی ئابووری لە بانکی OCBC Howie Lee دەڵێت، ئەوەی لە بازاڕ دەبیندرێت پێچەوانەی شیکاری تەکنیکییە، ئەگەرێکی زۆر بچووکی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەدی دەکرێت.

سەرەڕای ئەوەش، قازانجی قەواڵە 10 ساڵییەکانی گەنجینەی ئەمریکا کەمێک دابەزیوە، بەڵام توانیویەتی لە سەرووی 1.5٪ بمێنێتەوە، ئەو ئاستەش دوایین جار لە مانگی حوزەیران روویداوە.

لەبارەی کانزاکانی دیکەش، نرخی زیو بە رێژەی 0.44٪ بۆ 22.52 دۆلار بۆ ئۆنسێک بەرزبووەوە، هەروەها پلاتینیش بە رێژەی 0.3٪ و پلادیۆم بە رێژەی 1.1٪ بۆ 969.75 و 1896.23 دۆلار بە دوای یەک بەرزبوونەوە.