عه‌ره‌ب و تورکمان له که‌رکووك
له سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی (1500-1600) فه‌ڕه‌نسییه‌کان ویستێکی زۆریان له‌سه‌ر دانمارک هه‌بوو، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی، که پێشتریش فه‌ڕه‌نسییه‌کان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ڤایکینگییه‌کاندا هه‌بوو، لێ له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی ڕیفۆڕمی ئایینییدا له‌سه‌ر ده‌ستی مارتین لوته‌ر ساڵی 1536 فه‌ڕه‌نسییه‌کی زۆر گوێزایانه‌وه بۆ دانمارک و بارگه‌ی خۆیان له شاری فرێده‌ریسیا (Fredericia) هه‌ڵخست. ئه‌م فه‌ڕه‌نسییانه له فرێده‌ریسیادا ماوه‌یه‌کی درێژ به کو‌لتوور و زمانی خۆیان ژیان، تا دواجار به یاسا زمانی دانمارکییان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ئه‌م فه‌ڕه‌نسییانه ئیمڕۆ ناڵێن، که فرێده‌ریسیا شارێکی فه‌ڕه‌نسییه، به‌ڵکوو شانازیی به‌وه‌وه ده‌که‌ن، که ئه‌وان له‌م شاره‌دا ساڵانێکی زۆر خزمه‌تیان کردووه. تورکمان و عه‌ره‌به‌کان به ویستی کورد و به خوازیاریی کورد خۆیان نه‌هاتوونه‌ته شاری که‌رکووکه‌وه، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ردووکیان بۆ شێواندنی دێموگرافیی شاره‌که هاتووم. چه‌مکی دێمۆگرافیی پڕاوپڕی کێشه‌ی که‌رکووک و ناوچه داگیرکراوه‌کانی تری کوردستانن. چونکه دێمۆگرافیی قسه له‌سه‌ر زانستی دانیشتوان ده‌کات، وه‌ک نووسراوه و به‌ڵگه. دێمۆگرافیی چوار پایه‌ی گرنگی هه‌یه، که بریتین له:
1. ئه‌وانه‌ی له‌و شاره له‌دایکبوون، واتا ئه‌وانه‌ی بنیاتنه‌ری شاره‌که‌ن، ناوچه‌که‌ن.
2. ئه‌وانه‌ی دێنه شاره‌که‌وه، ئه‌وانه‌ی هاورده‌ن، هاتوون.
3. ئه‌وانه‌ی له‌و شاره‌دا مردوون. ئه‌وانه‌ی له‌دایکبووی شاره‌که‌ن و مردوون، ئه‌وانه‌ی بنیاتنه‌ر و مردوون.
4. دواجار، ستراکتوری پێکهاته‌ی دانیشتووان.
عه‌ره‌ب و تورکمان له که‌رکووکدا هه‌م هاورده‌ن و هه‌میش هاتوون. هاورده و هاتنێکی سیاسیی بۆ شێواندنی دێمۆگرافیی که‌رکووک. شتێک نییه ناوی تورکمانی ڕه‌سه‌ن و عه‌ره‌بی ڕه‌سه‌نی شاری که‌رکووک بێت، به‌ڵکوو شتێک هه‌یه، که ناوی هاورده و هاتوونه. خودی ته‌واوی کوردستان له‌ژێر ئه‌م سیاسه‌تی شێواندنی دێمۆگرافیی کوردستانه‌دا ده‌ناڵێنێت، نه‌ک به ته‌نها که‌رکووک. ساده‌ترین به‌ڵگه پێشناو و پاشناوه‌کانمانه وه‌ک عه‌لی، محه‌ممه‌د، به‌کر، خالید، سه‌عید، عه‌لادین، شه‌مسه‌دین، عه‌ینه‌دین، قڕه‌یشی.
شه‌ش هۆزی سه‌ره‌کیی پێکه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد پێکده‌هێنن، که بریتیین له: لۆلۆ، گۆتیی، کاسیی، میتانیی، هوڕیی و ماد. کاتێک قسه له‌سه‌ر که‌رکووک ده‌که‌ین، ده‌بێت هه‌میشه گۆتییه‌کانمان له‌بیر بێت، چونکه گۆتییه‌کان خاوه‌نی که‌رکووکن. گۆتییه‌کان له هه‌زاره‌ی دووهه‌م و سێهه‌می پێش کریستدا ناوبانگیان ده‌کردووه. ئه‌مانه خاوه‌نی زمانی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن ڕێزمانی خۆیان بوون. زمانی ئیمڕۆی که‌رکووکییه‌کان، عه‌ره‌بییه‌که‌ی لێ ده‌ربهێنه، به ڕه‌وانیی ده‌بیستیت، که ئه‌مانه خاوه‌نی زمانێکی جیاواز و تایبه‌تن. که‌رکووک له سه‌رده‌می گۆتییه‌کاندا ناوی "ئاراپخا" بووه و پایته‌ختیان بووه. به‌ڵگه مێژووییه‌کان ده‌یسه‌لمێنن، که له مۆزه‌خانه‌ی لۆڤه‌ر له فه‌ڕه‌نسا، پارچه به‌ردێک هه‌یه، که مێژووی بۆ سه‌رده‌می بابلییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، که ده‌کاته نزیکه‌ی دوو هه‌زار ساڵ پێش زایین. له پشتی ئه‌م به‌رده‌دا نووسراوێک باس له شاری ئاراپخا ده‌کات، باس له شاری که‌رکووک ده‌کات.
هه‌روه‌کوو چلۆن هێرشی ئیسلام بۆسه‌ر کوردستان دێمۆگرافیی کوردستانی شێواند و عه‌ره‌بێکی زۆر هاورده کران بۆ کوردستان بۆ دروستکردنی مزگه‌وت و بڵاوکردنه‌وه و سه‌پاندنی ئایینی ئیسلام، ئاوهاش عوسمانییه‌کان تورکێکی زۆریان هاورده کرد بۆ کوردستان بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی عوسمانییه‌کان. ئه‌م تورکمانانه به‌رهه‌می عوسمانییه‌کانن و له‌سه‌ر داوا و ویستی کورد نه‌هاتوون. له مانه‌وه‌شیاندا له کوردستاندا نه‌بوونه خاوه‌نی ئه‌و مۆڕاڵه‌ی، که ئاوێته‌ی کۆمه‌ڵگای کوردیی ببن وه‌ک فه‌ڕه‌نسییه‌کانی وڵاتی دانمارک، به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مانه ویستی داگیرکاریی له بیر و تێگه‌یشتنیاندایه، هه‌ربۆیه به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێریی تورکیادا و له‌ژێر داوای تورکیادا به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن، که ئه‌وان خاوه‌نی که‌رکووکن. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که ئاخۆ ئه‌گه‌ر دیموکراتیی و هه‌ڵبژاردن دوژمنێکی نه‌رمی کورد بێت له داگیرکارییدا، وه‌ک تاکێکی کورد ئاماده‌ی چی بکه‌یت دژ به‌م پلانه؟ وه‌ڵام، ده‌نگدانه به کورد، له‌پێناوی پاراستنی که‌رکووکدا، که له ڕێگایه‌وه باب و باپیره گه‌وره‌ی ئێمه له‌م شاره‌دا شانازییمان پێوه بکه‌ن، نه‌ک شه‌رم له خۆیان بکه‌ن. دواجار ده‌بێت ببپرسین، که چ پارتێک له سه‌دا سه‌د کوردستانییه و کوردستانیی بوونی که‌رکووک ده‌پارێزێت؟
27.09.2021