"پێویستمان به تره‌مپ -ه بۆ 2024"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
سیناتۆری كۆمارییه‌كان (لیندسی گراهام) به‌ده‌نگێكی ئاشكرا پاڵپشتی خۆی بۆ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی و وتی: "هیوادارم تره‌مپ جارێكی دیكه له 2024 خۆی كاندیدكاته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی".
گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كان، رۆژی 26ی ئه‌یلول (سێپتێمبه‌ری 2021) له كۆنگره‌ی سه‌ركرده‌كانی كۆمارییه‌كان له دورگه‌ی ماكیناڵ له ویلایه‌تی میشیگان پاڵپشتی خۆی بۆ سه‌رۆكی پێشوو ده‌ربڕی، ئه‌مه‌ش دوای 3 رۆژ له‌وه‌ی كه دۆناڵد تره‌مپ له به‌یاننامه‌یه‌كدا لیستێك ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی گراهام كرد.
به‌پێی رۆژنامه‌ی دیترۆیت نیوز ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه گراهام ره‌خنه‌كانی تره‌مپ-ی لای خۆی پێچاوه‌ته‌وه و هه‌ڵیگرتووه و قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرد له گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌دا، بۆیه وتی: "من پاڵپشتی تره‌مپ ده‌كه‌م بۆ 2024".
گراهام له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی میشیگان-دا وتی: "بڕوام نییه تره‌مپ گوێی لێ بێت". "ئه‌و ده‌شێت بگه‌ڕێته‌وه، هیوادارم سه‌رۆك تره‌مپ جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ، رۆژی 23ی ئه‌یلول زنجیره‌یه‌ك ره‌خنه‌ی ئاراسته‌ی لیندسی گراهام كرد، دوای ئاشكرابوونی زنجیره‌یه‌ك نهێنی كه له‌م دواییه له كتێبی (ترسناك - Peril)دا خراوه‌ته‌ڕوو كه له‌لایه‌ن (بۆب وۆدوارد و رۆبه‌رت كۆستا رۆژنامه‌نووسی به ئه‌زموونی زه واشنتۆن پۆست) نووسراوه و رۆژی 21ی ئه‌یلول (سێپتێمبه‌ری 2021) كه‌وێته بازاڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه.
بۆب وۆدوارد ئه‌وه سێیه‌مین كتێبێتی له‌سه‌ر تره‌مپ چاپی ده‌كات، یه‌كه‌مین كتێبی (ترس) له دوای دوو ساڵ ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ له‌سه‌رۆكایه‌تی، بڵاویكرده‌وه.
دواتریش كۆتایی ساڵی 2020 كتێبێكی تری به‌ناوی (غه‌زه‌ب) له‌سه‌ر تره‌مپ بڵاوكرده‌وه.
له‌به‌شێكی كتێبی (ترسناك) باسی رۆژانی دوایی هه‌ڵبژاردنی 2020 و هه‌ڵوێستی سه‌ركرده كۆمارییه‌كان ده‌كات.
په‌ره‌گرافێكی كتێبه‌كه ئاشكرایكردووه كه هه‌ریه‌ك له لیندسی گراهام له نۆرس كارۆلینا و مایك لی له ویلایه‌تی یوتا باوه‌ڕیان به پرۆپاگه‌نده و قسه‌كانی تره‌مپ نه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2020 كه ته‌زویری تێدا كرابێت.
به‌پێی وۆدوارد و كۆستا، هه‌ریه‌ك له گراهام و لی به تایبه‌تی له‌نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیراندا له‌وانه نه‌بوون كه نیگه‌رانی و سكاڵایان هه‌بێت له ئه‌نجامی ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی كه كێبڕكێی له‌سه‌ربوو له مانگی كانوونی دووه‌می 2021.
تا ئه‌مساته كۆمارییه‌كان قسه له‌سه‌ر تره‌مپ ده‌كه‌ن بۆ 2024 به‌تایبه‌تی له‌كاتێكدایه به‌پێی ئه‌و راپرسیانه‌ی كه ده‌كرێن ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ئاستی جه‌ماوه‌ری تره‌مپ پێش جۆو بایدن كه‌وتووه به‌هۆی خراپی مامه‌ڵه‌كردنی ئیداره‌ی بایدن به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان.
كۆلێژی ئیمرسۆن كه شوێنی سه‌ره‌كی له شاری بۆستن- ویلایه‌تی ماساچیۆستس-ه‌و لقی له شاری لۆس ئه‌نجلس-ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا هه‌یه، له دواهه‌مین راپرسیدا كه ئه‌گه‌ری كێبڕكێی هه‌ردوو كه‌سایه‌تی خستۆته‌ڕوو بۆ 2024، تاڕاده‌یه‌كی كه‌میش بێت تره‌مپ ئاستی جه‌ماوه‌ری زیادیكردووه كه 47% ه و له پێش جۆو بایدن-ی دیموكراته‌كانه‌وه‌یه كه ئاستی جه‌ماوه‌ری كه‌می كردووه و 46%ی به‌ده‌ستهێناوه.
دوای دۆڕاندنی دۆناڵد تره‌مپ-ی كۆمارییه‌كان به‌رامبه‌ر جۆو بایدن-ی دیموكراته‌كان له 2020 پێشبینی واده‌كرا كه تره‌مپ ژیانی سیاسی ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام وێرای ئه‌وه‌ی تا ئێستا دڵنیا نییه كه خۆی كاندید ده‌كات بۆ سه‌رۆكایه‌تی 2024 یان نا، به‌ڵام ده‌یه‌وێت دڵنیابێت له پشتیوانانی و وا ده‌خوازێت ئاماده‌ییان تێدا بێت ئه‌وكات خۆی كاندیدكات.
رۆژنامه‌ی سالۆن له راپۆرتێكدا جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی تره‌مپ تا ئه‌مساته به‌ملیۆنه‌ها پشتیوانی به‌رده‌وامه، پێویسته وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بده‌نه‌وه كه پرسیارێكی قورس و گرانه: "ئایا هه‌ر به ڕاستی ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر پاڵپشتیكردنی تره‌مپ كه رووداوێكی وه‌ك 6ی كانوونی دووه‌می بینای كاپیتۆڵی-ی به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكادا هێناوه؟".
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه كه كێشه‌یه‌ك له‌نێو سه‌ركرده كۆمارییه‌كاندا هه‌یه كه تا ئێستا توانای خستنی تره‌مپ-یان نییه.
بۆ راستی ئه‌م بۆچوونه‌ی رۆژنامه‌كه، رۆژی 26ی ئه‌یلول، لیزا دیك چینی سیناتۆری كۆمارییه‌كان له ویلایه‌تی وایومینگ، له تویتێكدا وێنه‌یه‌كی جۆرج ده‌بلیو بۆش (43مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا)ی دانابوو، و نووسیبووی: "من سه‌ركرده‌ی كۆمارییه‌كانم خۆش ده‌وێت كه ئه‌م هه‌ڵبژێرنه‌وه".
تره‌مپ وێرای هێرشی توندی بۆ سه‌ر لیزا، له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ره‌خنه‌ی گرتووه و وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ئه‌وانه‌ی كۆماریین و دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه و وه‌ڵامی گراهام و لی -شی تێدایه، نوسیویه‌تی: "هه‌موو كۆمارییه‌كان ده‌یانویست هه‌ڵبژاردنی 2020 به‌رمه‌وه". ده‌شڵێت: "به‌ڵام مایك لی و لیندسی گراهام و كۆمارییه‌كانی وه‌ك ئه‌وان ئاماده‌نه‌بوون بۆ جه‌نگین له پێناوی بردنه‌وه سه‌رۆكایه‌تی 2020، له‌نێو ئه‌وانه‌شدا چوار ئه‌ندامی كۆماری له ئه‌نجومه‌نی پیران، دوان له جۆرجیا و یه‌ك له میشگان و یه‌ك له ئه‌ریزۆنا كه دیموكراته‌كان به‌فێل بردیان".
به‌ڵام لیندسی گراهام له كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی میشیگان-دا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به به‌یاننامه‌كه‌ی تره‌مپ نه‌دا و پشتیوانی خۆی ئاراسته كرد و وای وه‌سفكرد كه یه‌كێكه له سه‌رۆكه گرنگه‌كانی مێژووی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و وتی: "پێویستمان به تره‌مپ-ه بۆ 2024".
گراهام به جه‌ماوه‌ری وت: "خه‌ڵك پرسیارم اێده‌كه‌ن، چی رویداوه له‌نێوان تۆ و تره‌مپ؟".
بۆیه گرام وتی: "من ده‌ڵێم ئێمه زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌شمان هه‌یه له‌نێوانماندا، ئه‌و منی خۆش ده‌وێت، منیش ئه‌وم خۆش ده‌وێت".
تره‌مپ تا ئه‌مساته شه‌رمنانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆ كاندیدنه‌وه ده‌كات بۆ 2024.
له‌مانگی ئایار (مایۆی 2021)، دۆناڵد تره‌مپ ده‌ستی كرد به‌وه‌ی به هاوڕێكانی بڵێت، پلانی هه‌یه خۆی كاندید كاته‌وه بۆ 2024 ئه‌گه‌ر ته‌ندروستی رێگه‌ی پێیدات.
له مانگی ته‌مموز (یۆلیۆی 2021) له‌سه‌ر خوانێك كه بۆ هاوڕێكانی رێكخستبوو، به هاوڕێكانی وت كه ئه‌و ئه‌توانێت هه‌ڵبژاردنی 2024 به‌رێته‌وه.
مانگێك به‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌ی تێپه‌ڕی نه‌كرد دووپاتیكرده‌وه ده‌شێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی 2024.
دواهه‌مین دانپێدانانی ده‌رباره‌ی خۆكاندیدكردنه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی 2024، رۆژی 28ی ئه‌یلول (سێپتێمبه‌ری 2021) له چاوپێكه‌وتنێكدا له رادیۆی ده‌نگی رییه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ د‌یڤید برودی، كاتێك برودی لێی پرسی: "هیچ هۆكارێكی دیاریكراو هه‌یه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ت؟".
له‌وه‌ڵامدا تره‌مپ، وتی: "راستی، پێموایه ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه خراپه‌ی پزیشكه‌كه‌م یان شتێك".
وتیشی: "ئه‌وه‌نده هه‌یه رویدابێت به خه‌ڵكی بڵێم".
تره‌مپ له‌درێژه‌ی وه‌ڵامه‌كه‌یدا وتی: "هه‌موو شتێك لای خوایه چی رووده‌دات!"،"به‌ڵام تۆ ده‌زانیت هه‌ست به باشی ده‌كه‌م".