مه‌سرور بارزانی: خاكه‌ڕایانه گوێم له گه‌نجه‌كانمان گرت
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌و به‌رنامه‌یه دا، كه بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه له شاشه‌ی كوردستان24، په‌خش و بڵاو بكرێته‌وه و گوتی: خاكه‌ڕایانه گوێم له گه‌نجانی زانكۆكانی كوردستان راگرت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له باره‌ی گرنگی دابه‌شبوونی سیاسی و ئه‌وه‌ی گرنگه له تواناكانیان له پێناو بنیاتنانی داهاتوو قسه‌مان كرد.
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا، كه بڕیاره سبه‌ی شه‌و كاتژمێر (09:00) له شاشه‌ی كوردستان 24 بڵاوبێته‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕوو وه‌ڵامی پرسیاری گه‌نجانی زانكۆكانی كوردستان ده‌داته‌وه. هه‌روه‌ها به وردی باس له كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و رێگه چاره ده‌ستووریی و یاساییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه ده‌كات.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر رۆڵی گه‌نجان له بنیاتنانی داهاتوو، داوایان لێده‌كات بۆ گه‌یشتن به خه‌ون و ئاواته‌كانیان په‌یوه‌ستی خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان بن و له پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه باڵاكانی گه‌له‌كه‌یان كۆشش بكه‌ن.