یەکێتی ئەوروپا نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆ بۆ پەنابەرانی سووریا تەرخان دەکات

سێ ملیۆن و 700 هەزار پەنابەری سووری لە تورکیان
کۆچبەرانی سووریا لەناو تورکیا - فۆتۆ: aa
کۆچبەرانی سووریا لەناو تورکیا - فۆتۆ: aa

K24 - هەولێر

یەکێتی ئەوروپا بە نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری پەنابەرانی سووریا لە تورکیا دەکات.

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەندامانی ئەنجومەنەکە لەسەر پێشکەشکردنی بڕی نزیکەی 150 ملیۆن یۆرۆ هاوکاری بۆ پڕۆگرامی پشتیوانی پەنابەرانی سووریا لە تورکیا رازیبوون.

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا هەروەها راشیگەیاندووە، ئەو بڕە پارەیە بۆ پێداویستی و خۆراک و خزمەتگواری خەرخ دەکرێت و نزیکەی ملیۆنێک و 800 هەزار پەباری سووریش لێی سوودمەند دەبن.

یەکێتی ئەوروپا ئاشکراشی کردووە، تورکیا سێ ملیۆن و 700 هەزار پەنابەری سووری لەخۆگرتووە.

بەگوێرەی ئامارەکان تائیستا زیاتر لە 5 ملیۆن هاووڵاتی سووری، بەهۆی کێشە ناوخۆییەکانی وڵاتەکە و شەڕی داعش ئاوارەی وڵاتان بوونە، جگە لەوەی بە هەزاران کەسی دیکەش لە ناوخۆیی سووریا ئاوارە بوونە.