سیستمی زانكۆلاین بۆ وه‌رگرتن له‌ زانكۆكان كه‌وته‌ كار

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتن، كلیك له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌ن
رووكاری سه‌ره‌كی سایتی زانكۆلاین
رووكاری سه‌ره‌كی سایتی زانكۆلاین

K24 – هه‌ولێر:

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ تا 10 رۆژی دیكه‌ سیستمی زانكۆلاین كارا ده‌بێت بۆ وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستان.

سیستمه‌كه‌ بۆ ده‌رچووانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌ هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه‌ ده‌بێت.

كارا كردنی ئه‌و سیستمه‌ دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌م راگه‌یه‌ندرا و ماوه‌ی یاسایی تانه‌ لێدان كۆتایی هات.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتن، كلیك له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ بكه‌ن:

 www.regayzanko.com