دوو یاریزانی کورد بۆ جامی رۆژئاوای ئاسیا بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق دەکرێن

هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق
هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق

بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی جامی رۆژئاوای ئاسیا کە هەفتەی داهاتوو لە لە سعوودیە دەستپێدەکات، بەفەرمی دوو یاریزانی کورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق کران.

میرۆسلاڤ سکۆپ راهێنەری چیکی لیستی یاریزانەکانی بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی جامی رۆژئاوای ئاسیا راگەیاند کە لە 23 یاریزان پێکهاتووە، هەریەکە لە ئەحمەد سەرتیپ یاریزانی یانەی زەوڕا و عیماد عیسا گۆڵپارێزی یانەی زاخۆ کوردن بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کراون.

هەڵبژاردەی ئۆڵمپی عێراق لە شاری دەمام لە سعوودیە بەشداریی جامی رۆژئاوای ئاسیا دەکات، کە رۆژی دووشەممە لە یەکەم یاریی خۆیدا رووبەڕووی فەڵەستین دەبێتەوە، دواتر رۆژی چوارشەممە رووبەڕووی ئیمارات دەبێتەوە و لە سێیەم یاریی کۆمەڵەکەشی بەرامبەر لوبنان یاریی دەکات.