كریستیانۆ دوای گۆڵه‌كه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ی بۆ فێردیناند ناردووه
ڕیۆ فێردیناند یاریزانی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نامه‌یه ئاشكرا ده‌كات كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دوای گۆڵه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی بۆی ناردووه.
پێگه‌ی میره‌ری بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی دوای ئه‌وه‌ی له خوله‌كه‌كانی كۆتایی یارییه‌كه گۆڵی سه‌ركه‌وتنی مانچێسته‌ر یونایتدی له دژی ڤیاریال تۆمار كرد، نامه‌یه‌كی بۆ ڕیۆ فێردیناندی هاوڕێی ناردووه و نووسیویه‌تی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یارییه‌كی باشم نه‌كرد، به‌ڵام دڵنیابووم كه ده‌توانم گۆڵ بكه‌م.
ریۆ فێردیناند ده‌شڵێت: كریستیانۆ رۆناڵدۆ دیارییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ یه‌ك به یه‌كی یاریزانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد، چونكه له ژووری جلگۆڕین بوونی كریس بۆ یاریزانه‌كان پاڵپشتییه‌كی ده‌روونی گه‌وره‌یه، له نێو یاریگه‌ش له‌وكاته‌ی ئه‌وان پێویستیان به گۆڵێك هه‌بێت، كریس پشتگیری‌یان ده‌كات و ده‌توانێت رزگاریان بكات.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له چامپیۆنزلیگ گه‌یانده 136 گۆڵ و بووه یه‌كه‌مین یاریزانیش له مێژوودا به‌شداریی له 178 یاری چامپیۆنزلیگ بكات و تاكه یاریزانیشه زۆرترینجار گۆڵی سه‌ركه‌وتنی له یارییه‌كان كردووه.