ئه‌مه‌ریكا: له ئه‌فغانستان دۆڕاین

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئه‌مه‌ریكا، مارك میلی له له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی كۆنگرێسدا دانی به شكستی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی 20 ساڵه‌ی ئه‌فغانستاندا نا.
له دانیشتنی گوێگرتن بۆ وته‌كانی مارك میلی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، مارك گوتی: ئه‌وه‌ی روون و دیاره له هه‌موومانه‌وه، ئه‌وه‌یه شه‌ڕی ئه‌فغانستان به گوێره‌ی ئه‌و مه‌رجانه كۆتایی نه‌هات، كه ئێمه هه‌مانبوو، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان گه‌ڕایه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات.
گوتیشی: ئێمه شه‌ڕه‌كه‌مان دۆڕاند و شكستمان هێنا.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ده‌توانین بڵێین له‌و ئه‌ركه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووین، كه هه‌ڕه‌شه‌ی قاعیده له‌ناو به‌رین، به‌ڵام ره‌وشی كۆتایی ئه‌فغانستان و شه‌ڕه‌كه زۆر جیاوازه له‌و ره‌وشه‌ی ئێمه ده‌مانویست.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكراشیكرد، ئه‌و شكسته ستراتیجییه، ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك بڕیاری ستراتیژیی بووه له رابردوودا.
مارك میلی له باره‌ی ئه‌و بڕیارانه‌وه گوتی: ئێمه كاتێكی زۆرمان پێویست بوو بۆ ده‌ستگیركردن یان كوشتنی ئوسامه بن لادن، رێبه‌ری قاعیده، كه ده‌بوایه دوای چوونمان بۆ ئه‌فغانستان یه‌كه‌م كار ئه‌وه‌مان كردبا یاخود دوای شه‌ڕی عێراق له 2003 ئه‌ومان كوشتبا، به‌ڵام ئه‌وه رووی نه‌دا، هه‌روه‌ها شكستمان هێنا له‌وه‌ی رێگر بین له‌وه‌ی پاكستان ببێته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ تاڵیبان و سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ئێمه زوو راوێژكاره‌كانمان له ناو یه‌كه ئه‌فغانییه‌كان كێشایه‌وه.