نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزى قەتەر له‌ عێراق گرنگترین پرسه‌كانی رۆژه‌ڤیان تاوتوێ كرد

برەودان بە پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ قەتەر له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا تاوتوێ كران
تێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خالد بن حەمەد ئەلسولەیتى، باڵیۆزى قەتەر لە عیراق
تێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و خالد بن حەمەد ئەلسولەیتى، باڵیۆزى قەتەر لە عیراق

K24- هه‌ولێر:

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/9/30 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە خالد بن حەمەد ئەلسولەیتى، باڵیۆزى قەتەر لە عیراق کرد.

لە دیدارێکدا برەودان بە پەیوەندییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ قەتەر، بەتایبەتى لە بوارى ئابوورى و بازرگانیدا و هاندانى سەرمایەگوزارى و وەبەرهێنانى قەتەرى لە بوارە جیاوازه‌کاندا لە عیراق و هەرێمى کوردستان خرانە بەر باس.

کۆنفرانسى بەغدا بۆ هاریکارى و هاوبەشى، گرنگیى پەیوەندییەکانى عیراق لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچەکە، هەڵبژاردنەکانى داهاتووى عیراق و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هەردوولا، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو.

دیداری نێچیرڤان بارزانی و شاندی باڵۆیزخانه‌ی كوه‌یت له‌ عێراق
دیداری نێچیرڤان بارزانی و شاندی باڵۆیزخانه‌ی كوه‌یت له‌ عێراق

H.B