داپیره‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ته‌مه‌نی 100 ساڵیدا ژماره‌ی پێوانه‌یی له به‌رزركردنه‌وه‌ی قورسایی تۆماركرد
K24- هه‌ولێر:
ئیدیس موروای تراینا، ئه‌و ئافره‌ته به‌ساڵاچووه ئه‌مه‌ریكییه‌یه، كه له ته‌مه‌نی 100 ساڵیدا ژماره‌ی پێوانه‌یی له به‌رزركردنه‌وه‌ی قورسایی تۆماركرد و بوو به‌ته‌مه‌نترین به‌رزكه‌ره‌وه‌ی قورسایی و ناوی چووه كتێبی گینیس.
ئیدیس كه توانی له به‌رزكردنه‌وه‌ی 68 كیلۆگرام سه‌ركه‌وتوو بێت، بۆ رۆژنامه‌ی "ی‌و ئێس ئای توده‌ی" گوتی: وه‌رزشی به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی كاریگه‌ری ئه‌رێنی و گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ته‌ندروستییه‌كه‌ی هه‌بووه و روونیكرده‌وه، له ته‌مه‌نی 91 ساڵیدا ده‌ستی به به‌رزكردنه‌وه‌ی قورسایی كردووه و سه‌ره‌تاش زۆر دوودڵ بووه له‌وه‌ی بچێته هۆڵه‌كانی وه‌رزش.
وه‌ك ئیدیس موروای تراینا گوتی: ئه‌و رۆژانه ئه‌و وه‌رزشه ده‌كات و په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌یه‌كی دیاریكراوی خۆراكیش ناكات و هیچ ته‌واوكه‌رێكی خۆراكیش ناخوات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه جاری موروای، كوڕی ئیدیس گوتی: دایكی هه‌میشه هه‌ندێك شتی پێشبینی نه‌كراو ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌وی به ئیلهام و هانده‌ر وه‌سفكرد.
H.B