لە ھەریر 3 كهس لهیهك بنهماڵهدا كوژران
K24- ههولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی ھەریری سەر بە پارێزگای ھەولێر سێ كهس پێكەوە كوژران، ھۆكارەكەش بۆ كێشەی كۆمەڵایەتی بووە.
پهیامنێری كوردستان٢٤ـی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی ھەریر (3) كهس لهیهك بنهماڵه لە لایەن كەسێكەوە لە نێو بازاڕدا، كوژران، كه یهكێكیان كارمهندی ئاسایشه.
لە بارەی ھۆكاری كوژرانەكەیان گوتیشی، ئەو (3) كەسەی كه كوژراون، چەند ساڵێك پێش ئێستا ئاژەڵەكانیان بۆ لەوەڕاندن دەبەنە شاخی بەنی ھەریر، ئەو كەسەی ئەمڕۆ ئەو سێ كەسەی كوشتووە، ئەو كات بە ئۆتۆمبێل بە نێو ئاژەڵەكانیاندا دەڕوا و ھۆڕن لێدەدات، ئەو كات یەكێك لە كوژراوەكان تەقە لە بكوژەكەی ئێستا دەكات كێشە و دەمەقاڵی لە نێوانیان بەردەوام دەبێت، چەند جارێكیش تەقە لە ماڵی یەكتردەكەن و بەردەوام ھەڕەشەی كوشتن لە یەكتر دەكەن كێشەكەیان بەردەوام دەبێت.
روونیكردهوه، ئێوارەی ئەمڕۆ بكوژەكان لە نێو ئۆتۆمبێل رێگە لە (3) كوژراوەكە دەگرن دەیانكوژن.
ئاماژهیپێكرد، ھەرسێ كوژراوەكە ئامۆزای یەكترن و ئێستەش كێشەكە بەردەوامە لە چیای بەنی ھەریر تەقەیەكی زۆر دەكرێت، دوو پۆلیسی دیكهش لهم رووداوهدا بریندار بوونه.