له نێوان عه‌فرین و ئیدلب بازرگانی جگه‌ره به منداڵان ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
له نێوان عه‌فرین و ئیدلبدا، میلیشیا چه‌كدارییه‌كانی لایه‌نگری توركیا ژماره‌یه‌ك منداڵیان ده‌ستگیركردووه، كه بازرگانی به جگه‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
له‌و ناوچانه‌ی به‌ره‌ی نووسره‌ی پێشوو (هه‌یئه‌ی ته‌حریری شام) ده‌سه‌ڵاتداره تێیاندا، كێشان و بازرگانیكردن به جگه‌ره‌وه یاساغ كراوه. هه‌ر بۆیه نرخی جگه‌ره هه‌ڵكشاوه.
بۆ خۆدزینه‌وه له رێگرییه‌كان، منداڵان به‌كار ده‌هێنرێن بۆ ئاودیوكردنی جگه‌ره و گه‌یاندنی به قاچاغ و هه‌ر پارچه‌یه‌ك پاكه‌ت دوو دۆلار ده‌ستكه‌وتی هه‌یه.
چه‌كدارانی به‌ره‌ی نووسره‌ی پێشوو، ئێستا سه‌رنجیان له‌سه‌ر رێگرتن له‌و منداڵانه چڕ كردووه‌ته‌وه، كه جگه‌ره له عه‌فرینه‌وه ده‌گوازنه‌وه بۆ ئیدلب و منداڵه‌كان رووبه‌ڕووی سزا و ئه‌شكه‌نجه ده‌كه‌نه‌وه.
ره‌وشی ئیدلب به ده‌ست گرووپ و میلیشیا چه‌كداره‌كانه‌وه ئاڵۆز بووه و له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن و سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له سوچی كۆبوونه‌وه و بڕیاریان دا كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكان له ئیدلب بهێنن.