گۆرانیبێژێكی ئه‌مه‌ریكایی چیرۆكی ده‌ستدرێژیكرانه سه‌ری ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكایی به ره‌چه‌ڵه‌ك كوبایی، گلۆریا ئستیڤان ئاشكرایكرد، كاتێك ته‌مه‌نی 9 ساڵ بووه له لایه‌ن مامۆستای میوزیكییه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر.
گلۆریا ئه‌وه‌شی وتووه، ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه باس بكات، ئه‌وا باوكی ده‌كوژێت.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، له كۆتاییدا به باوك و دایكی وتووه، به‌ڵام كاتێك په‌یوه‌ندییان به پۆلیسه‌وه كردووه، خێزانه‌كه‌ی ئیدی دڵگه‌رم نه‌بوونه له به‌دواداچوونی كێشه‌كه به هۆی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی گلۆریا ده‌بوونه‌وه له كاتی شاهێدیدانی.
ئه‌و ژنه گۆرانیبێژه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌رده‌وام ئه‌و ده‌ستدرێژییه له ناخیدا ئاماده‌یی هه‌بووه، چونكه زانیویه‌تی ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س و دوا كه‌س نه‌بووه، كه ده‌ستدرێژی له لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه بكرێته سه‌ر.
له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، گلۆریا به‌ناوبانگترین ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مه‌ریكای لاتین بووه.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز