له یه‌ك ساڵدا 580 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی خۆیان كوشتووه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) ئاشكرایكرد، ته‌نیا له 2020دا 580 سه‌ربازیان خۆیان كوشتووه.
وه‌زاره‌ته‌كه راپۆرتێكی له باره‌ی خۆكوشتن له ریزی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان ئاماده كردووه و ده‌ریخستووه، 175 سه‌ربازی هێزی وشكانی، 81 سه‌ربازی هێزی ئاسمانی، 66 سه‌ربازی هێزی ده‌ریایی، 62 سه‌ربازی پیاده‌ی ده‌ریایی، 196 سه‌ربازی پاسه‌وانی نیشتمانی و یه‌ده‌گ كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.

به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له 2020دا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ره‌وشه دژواره زیاتر بووه له ساڵی 2019، كه 504 سه‌رباز كۆتاییان به ژیانیان هێنابوو.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، لوید ئوستن، دوێنێ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، زانیاری ناو ئه‌و راپۆرته و ئاماری خۆكوژی له ریزی سوپای ئه‌مه‌ریكا جێی نیگه‌رانییه و ئاماره‌كه زۆره و ره‌وشه‌كه به ئاراسته‌ی چاكبوون هیچ هه‌نگاوێكی بۆ نه‌نراوه.

سه‌رچاوه: RT