ئێران: رێگه‌ به‌م كاره‌ ناده‌ین

مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانمان بۆ نمایشكردنی هێزی گه‌لی ئێرانه‌

جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، مه‌هدی ره‌بانی
جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، مه‌هدی ره‌بانی

K24 – هه‌ولێر:

جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، مه‌هدی ره‌بانی رایگه‌یاند، تاران دژی گۆڕینی سنووری جوگرافی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ لیوای 25ی هێزی سنوورپارێزی باكووری خۆرئاوای ئێران، ره‌بانی گوتی: مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانمان بۆ نمایشكردنی هێزی گه‌لی ئێرانه‌ و ئێمه‌ دژی هه‌ر جۆره‌ گۆڕانكارییه‌كین، كه‌ به‌سه‌ر سنووری وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا بهێنرێت.

نمایشێكی سه‌ربازی سوپای پاسداران
نمایشێكی سه‌ربازی سوپای پاسداران

هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه‌ هه‌وڵی گۆڕینی جوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه‌ ناده‌ین، به‌ڵام رێگه‌ش ناده‌ین كه‌شی دۆستانه‌ی ناوچه‌كه‌ بگۆڕدرێت بۆ باره‌گای "كیانی زایۆنی".

دووپاتیشیكرده‌وه‌، په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ و رێزگرتنی دراوسێیه‌تی له‌ پێشینه‌ی بابه‌ته‌ جێبایه‌خه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌.

جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، مه‌هدی ره‌بانی  له‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی سنوورپارێزدا
جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی گشتیی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، مه‌هدی ره‌بانی له‌ كاتی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی سنوورپارێزدا

سه‌رچاوه‌: ئیرنا