فاو: ئه‌مساڵ خۆراك هه‌رزان و شه‌كر گران ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی رایگه‌یاند، نرخی كه‌لوپه‌لی خۆراك به جێگیری ده‌مێنێته‌وه و به‌گشتیش هه‌رزانتر ده‌بێت به‌راورد به ساڵی رابردوو.
رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی جیهانی ناسراو به فاو له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به‌هۆى كاریگه‌رى هه‌بوونی به‌رهه‌مێكی زۆرى كشتوكاڵی و فه‌راهه‌می یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌ی خۆراكی، مه‌ترسی له‌سه‌ر نرخی خۆراك نیه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كەی ئەو رێكخراوە نرخی خۆراك له ئه‌مساڵدا كه‌متر ده‌بێت به‌رامبه‌ر به ساڵی رابردوو، به‌تایبه‌تی دانه‌وێڵه و رۆنی رووه‌كی و سپیاییه‌كان.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، نرخی شه‌كر روو له‌به‌رزییه به‌كاریگه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می هيندستان كه دووه‌م گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری شه‌كره له جیهاندا.