لە پاریس مێسی دزی لێکرا

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

لیۆنێل مێسی لە پاریس دزی لێکرا و لەکاتی مانەوەی لە هۆتێلێک دز چوونەتە سەر شوێنی مانەوەی و پارەیان لێ دزیوە.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، شەوی چوارشەممە چەند دزێکی دەمامکدار چوونەتە سەر ئەو هۆتێلەی کە مێسی تیایدا دەمێنێتەوە و لەوەتەی چووەتە ریزەکانی پاریس سانجێرمان لەو هۆتێلە دەژی، لەکاتێکدا لیۆ شەوێک پێشتر لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مان سیتی یەکەم گۆڵی بە درێسی پاریس سانجێرمان کرد.

رۆژنامە بەریتانییەکە رایگەیاندووە، دزەکان چوونەتە نهۆمی شەشەمی هۆتێلەکە، کە مێسی لە نهۆمێک خوارتر بووە، دزەکان لە پەنجەرەکانەوە چوونەتە ناو چوار ژوور و پارە و کۆمەڵێک شتی گرانبەهایان دزیوە.

مێسی لەوەتەی چووەتە پاریس تا ئێستا هیچ خانووێکی نەکڕیوە و لە هۆتێلێک دەمێنێتەوە، کە شەوانە کرێێ مانەوەی لیۆ لەو هۆتێلە 17 هەزار دۆلارە.