کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای حەوت کاتژمێر نۆرەگرتن بەنزینی بەرنەکەوت

کریستیانۆ رۆناڵدۆ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ

قەیرانی کەمبوونی بەنزین لە بەریتانیا کریستیانۆ رۆناڵدۆی تووشی گرفت کردووە، ئۆتۆمبێڵەکانی بەنزینیان بەر ناکەوێت.

رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رێگای پیاوەکانی ئۆتۆمبێڵی بێنتلی و رەنج رۆڤەرەکەی ناردبوو تا فووڵ بەنزین بکرێن، گەرچی لە کاتژمێر 02:20ـی دوای نیوەڕۆوە لە نۆرە وەستابوون، کەچی تا کاتژمێر 09:00ـی شەو لە نۆرەگرتن وەستابوون بەبێ ئەوەی بەنزیانیان بەر بکەوێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەم ماوەیە ئۆتۆمبێڵێکی بێنتلی بە بڕی 220 هەزار پاوەند کڕیوە و نرخی ئەو ئۆتۆمبێڵانەی هەیەتی گەیشتووەتە 17 ملیۆن پاوەند، بەڵام بەهۆی ئەوەی لە بەریتانیا لەم چەند رۆژە بەهۆی بایکۆتی شوفێری بارهەڵگرەکان قەیرانی بەنزین دروستبووە، دۆنیش کێشەی بۆ دروستبووە.

ئەم هاوینە کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەرامبەر 23 ملیۆن یۆرۆ لە یۆڤێنتۆسەوە گەڕایەوە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد و لەم وەرزە تا ئێستا لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە شەش یاریی پێنج گۆڵی کردووە.