پارتی کار بۆ دامەزراندنی دەستەی کۆکردنەوە و دیاریکردنی داهاتەکانی عێراق دەکات

K24 - هه‌ولێر:
یەکێک لە کارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پشکی ھەرێمی کوردستان لە یاسای بودجە، دامەزراندنی دەستەی کۆکردنەوە و دیاریکردنی داھاتەکانی عێراق و دابەشکردنیەتی بەپێی ژمارەی دانیشتوان، کە ئەمەش دوای ئەنجامدانی سەرژمێریەک، کە ژمارەی دانیشتوانی راستەقینەی ھەرێمی کوردستان و عێراق دیاری بکات، کاندیدانی پارتی دەڵێن شەڕی بودجە یەکێک لە پێشینه‌ی کارەکانمان دەبێت.
گفتوگۆ و پەسەندکردنی بودجەی 2022 دەکەوێتە خولی داھاتووی پەرلەمانی عێراقەوە، یەکێک لە کارنامەی لایەنە سیاسیەکان بە تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان چارەسەری بنەڕەتی کێشەی پشکی ھەرێمی کوردستانە لەگەڵ حکومەتی عێراق، بۆ ئەم مەبەستە لە بەرنامەی کارەکەی دوو رێگە دەگرێتەوە، ئەنجامدانی سەرژمێری و دامەزراندنی دەستەیەکی تایبەت بە چاودێریی و دابەشکردنی داھاتە فیدراڵیەکانە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر هەرێم و پارێزگاکاندا، کاندیدی ژمارە 22ی پارتی لە بازنەی سێ له ھەولێر چارەسەری بنەڕەتیی پشکی ھەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.
رێبوار ھادی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمه به‌رنامه‌مان وایه دووباره داهاتی عێراق له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی دابڕێژینه‌وه، كه پێشتر یاسایه‌كی بۆ ده‌رچووه، هه‌رچه‌نده لایه‌نه‌كانی عێراق هه‌وڵی جددیان نه‌داوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م یاسایه، به‌ڵام ئێمه له به‌رنامه‌ی كارمانه له خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق كار له‌سه‌ر ئه‌مه بكه‌ین".
پڕۆژە یاسای بودجەی 2022 یەکێکە لە کارە لەپیشینەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئامانجی پارتیش ئەوەیە ئەم پڕۆژەیە لە بەرژەوەندی ھەرێمی کوردستان تێپەرێنن، ئەویش پێوستی بە بەھێزی و پێداگری پەرلەمانتارانە.
مەریوان قەرەنی، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "له خولی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین، ئه‌و ماددانه ده‌ستوورییانه‌ی پێشێل ده‌كرێن، كارایان بكه‌ین، كه له رێگه‌یه‌وه پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی عێراق ده‌سه‌ته‌به‌ر ده‌بێت".
لە رابردوو پارتی دیموکراتی کوردستان شەڕی راستەقینەی بۆ پشکی هەرێمی کوردستانی کردووە و کاندیدانی ئەم خولەی پەرلەمانیش دەڵین بەردەوام دەبین لەسەر شەڕکردن بۆ بەدەستهێنانی مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، بە تاپیەت لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختەیە هەیەتی، کە یەکێک لە له كاره له پێشینه‌كان چارەسەری بنەڕەتی کێشەی بودجەی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ بەغدا.
د.ی