8 چەکداری داعش لە کەرکووک کوژران

زانیاری هەواڵگری درابوو
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 – هەولێر

لە بۆردومانێکدا بۆ سەر حەشارگەیەک لە باشووری کەرکووک، هەشت چەکداری داعش کوژران.

یەحیا رەسوڵ، گوتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، دوای دەستکەوتنی زانیاری هەواڵگری، هێزی ئاسمانی عێراق، بۆردومانی حەشارگەیەکی چەکدارانی داعشی لە ناوچەیەکی باشووری کەرکووک کرد و 8 چەکدار کوژران.

پەیوەست بە دۆخی ئەمنی عێراق و لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، دەستگیرکردنی شەش کەسی سووری راگەیاند، کە لە رۆژئاوای نەینەوا، دزەیان کردبووە ناو خاکی عێراقەوە.