"نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ سەرووی 100 دۆلار بەرزدەبێتەوە"

سێ فاکتەری سەرەکی هۆکاری بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوتن
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

"بانک ئۆف ئەمەریکا" پێشبینی دەکات قەیرانی وزەی جیهانی نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵی 2014 بۆ سەرووی 100 دۆلار بەرزبکاتەوە.

نرخی گازی سروشتی بە نزیکەی دوو هێندە بەرزبووەتەوە، بانک ئۆف ئەمریکا بڵاویکردووە، کە ئەگەری هەیە بەهۆی خواست بۆ دیزڵ بەهەمان شێوە نرخی نەوتیش بەرزبێتەوە.

bank of America)) لە یاداشتنامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ درێژەکێشانی سیاسەتی نەختینەیی و دارایی بۆ بەرزترین ئاست، هەروەها زیادبوونی پشکی تێچووی وزە بۆ کۆی بەرهەمی ناوخۆ، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتیش قەیرانەکە قووڵتر بکاتەوە.

لە یاداشتنامەکەدا هاتووە، سێ فاکتەری سەرەکی هۆکاری بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوتن: یەکەمیان گۆڕینی بەکارهێنانی گازی سروشتی بۆ نەوت لە وێستگەکانی کارەبا بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی گاز. دووەم زیادبوونی خواست لە وەرزی زستان و سەرما و سۆڵەدا. سێیەمیش بەرزبوونەوەی خواست بۆ گەشتی ئاسمانی بە تایبەت دوای ئەوەی ئەمریکا سنوورەکانی کردەوە.

شارەزایان لە یاداشتنامەکەدا نووسیویانە، ئەگەر ئەم فاکتەرانە بە یەکەوە کاربکەن، نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە، لە ئەنجامدا جارێکی دیکە رێژەی هەڵاوسان لە سەرانسەری جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە.

بانک ئۆف ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشدا، نرخی بەرمیلێک دیزڵ 120 دۆلار تێدەپەڕێنێت، لە هەمانکاتدا، ئاستی عەمبارکراوی پاڵاوگەکان کەمدەبێتەوە، چونکە لەم چەند مانگەی دواییدا کاری لە پێشینەیان بەرهەمهێنانی بەنزین بووە.

هەروەها نرخی جۆرەکانی دیکەی سووتەمەنیش بەرزدەبنەوە، بە جۆرێک نرخی پرۆپان لە ئەمەریکا بۆ بەرزترین ئاستی لە دوای ساڵی 2014ـەوە بەرزبووەتەوە.