کوردێك لە پاکستان دەبێتە بەرپرسی مەلەفی سەربازیی باڵیۆزخانەی عێراق

چەندین ساڵە لە بواری سەربازی خزمەت دەکات
عەمید روکن مەسعود ساڵح زاخۆیی وەک بەرپرسی مەلەفی سەربازیی لە باڵیۆزخانەی عێراق دەستبەکاربوو
عەمید روکن مەسعود ساڵح زاخۆیی وەک بەرپرسی مەلەفی سەربازیی لە باڵیۆزخانەی عێراق دەستبەکاربوو

K24 – هەولێر

مەلەفی سەربازیی باڵیۆزخانەی عێراق لە پاکستان بە کوردێک دەسپێردرێت.

عەمید روکن مەسعود ساڵح زاخۆیی، لە دایکبووی 1980ـە و دەرچووی ئەکادیمایی سەربازی زاخۆیە و چەندین ساڵ لە بواری سەربازی خزمەت دەکات.

مەسعود ساڵح زاخۆیی، ماستەر لە زانستی سەربازیی و لە هەمانکاتدا ماستەر لە یاساش هەیە.

لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان24، ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە کە وەک بەرپرسی مەلەفی سەربازیی لە باڵیۆزخانەی عێراق لە پاکستان دەستبەکاربووە.