بێنزێما: مباپێ په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات
كه‌ریم بێنزێما هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرای ده‌كات كه هاتنی كلیان مباپێ هاونیشتیمانی ته‌نیا له‌سه‌ر كات وه‌ستاوه و یه‌كلایی بووه‌ته‌وه.
كه‌ریم بێنزێما له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كارلۆ ئانچیلۆتی پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه و رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ده‌بێت و ده‌شڵێت: مباپێ بڕیاریی كۆتایی داوه دێته ریال مه‌درید.
به گوێره‌ی میدیا فه‌ره‌نسییه‌كان، له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردوو پاریس سانجێرمان 3 ئۆفه‌ری ریال مه‌دریدی بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ ره‌تكردبووه‌وه.
كلیان مباپێ له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پی ئێس جی كۆتایی دێت و هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس درێژ بكاته‌وه و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌و یاریزانه 22 ساڵییه له هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید ده‌كات.
له باره‌ی ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی كلیان مباپێ به یانه‌ی ریال مه‌درید، كه‌ریم بێنزێما ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه نازانێت كه ئه‌وه ڕووده‌دات، به‌ڵام دڵنیاییه كه هاتنی مباپێ ته‌نیا كێشه‌كه كاته و یه‌كلابووه‌ته‌وه كه درێسی ریال مه‌درید ده‌پۆشێت.
له یانه‌ی ریال مه‌درید گۆڕانكاری زۆر ڕوویداوه، یاریزانه گه‌وره‌كان به وێنه‌ی سێرخیۆ رامۆس و رافاییل ڤارانی یانه‌كه‌یان جێهێشتووه و كارلۆ ئانچیلۆتی زیاتر گرینگی به یاریزانه لاوه‌كانی به وێنه‌ی ئیدواردۆ كاماڤینگا و ڤینسیۆس جۆنیۆر ده‌دات.
له‌مباره‌یه‌وه بێنزێما ده‌ڵێت: ریال مه‌درید هێشتا باشترین یانه‌ی جیهانه، تۆپی پێ له نوێبوونه‌وه‌دایه و نه‌وه‌یه‌كی نوێ له ریال مه‌درید به‌ڕێوه‌یه، ده‌بێت له‌سه‌ر یاریزانانی گه‌نج وه‌به‌رهێنان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێكی پڕشنگدار و گه‌وره بۆ ریال مه‌درید بنیات بنێن.