حه‌یده‌ر شه‌شۆ به‌رامبه‌ر رێگرییه‌كانی په‌كه‌كه له كاندیدانی پارتی له شنگال هاته ده‌نگ

K24- هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر شه‌شۆ، فەرماندەی هێزی ئێزیدخان له‌باره‌ی رێگرییه‌كانی ئه‌مڕۆی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان له چوونیان بۆ شنگال به مه‌به‌سته‌ی بانگه‌شه‌كردن بۆ خۆیان رایگه‌یاند، ئه‌و رێگریه‌ی ئه‌مڕۆ له خوشك و براكانمان كرا، به هه‌موو پێوه‌رێك دووره له هه‌موو بنه‌ماكانی دیموكراتیه‌ت و مرۆڤایه‌تی.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویست بوو هێزه ئه‌منییه‌كان زیاتر ئه‌ركی خۆیان له پارێزگاریكردن له كاندیدان و بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن جێبه‌جێ بكردبایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ كچان و خوشكانمان له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌ن به‌كارده‌هێنرێن، كه هیچ رێزێكیان بۆ بنه‌ماكانمان نه‌بووه.
ئه‌م گوتانه‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆ له‌میانه‌ی گوتارێكدا له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی له سنووری قه‌زای شنگال هاتوون و روو له خه‌ڵكی شنگال دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و كچ و خوشكانه‌ی به‌نیاز بوون سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی شه‌رفه‌دین و شنگال بكه‌ن، كچ و خوشكی ئێوه بوون، بۆیه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئێوه و ئێمه هه‌مووان، ئێوه به‌رپرسیارن له‌و سووكایه‌تییه‌ی به ئێزیدییه‌كان ده‌كرێت. بۆیه ده‌بێت ئێوه ئه‌مڕۆ بڕیاری خۆتان بده‌ن، ئه‌گینا مانای وایه كه ئێوه رێگه به چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به لایه‌نێك ده‌ده‌ن، كه رێگری له هه‌ر كه‌سێك بكه‌ن، كه بیانه‌وێت بێنه ناو شنگال و كاروباره‌كانیان رایی بكه‌ن.
گوتیشی: كاتێك هه‌ندێك لایه‌ن ده‌ڵێن: په‌كه‌كه له‌ناو شنگال هه‌یه، چه‌ند كه‌سێك هه‌ر له‌ناو خۆمان ده‌ڵێن وا نییه و ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان پێیانه‌وه نییه، به‌ڵام له‌به‌ر چاوی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌یان و سه‌دان ئۆتۆمبیلی چه‌كداری بێ تابلۆ هاتووچۆ ده‌كه‌ن و هه‌زاران داعش له ده‌وروبه‌ری شنگال له‌ناو ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه شوێنیان بۆ كراوه‌ته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی ده‌وروبه‌ری شنگال كه له‌ناو ریزه‌كانی به‌ناو یه‌به‌شه و په‌كه‌كه جێگیركراون، ژماره‌یان له ژماره‌ی ئێزیدییه‌كان زیاتره و هه‌مووشتان ئه‌و راستییه ده‌زانن، به‌ڵام ئێوه بێده‌نگن.
هاوكات روو له ئاماده‌بووان دووپاتیكرده‌وه، ئێوه چ وه‌ك كادیرانی پارتی و چ وه‌ك پێكهاته‌ی ئێزیدی له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی حزبایه‌تی و ئایینی خۆتان كه‌مته‌رخه‌من، چونكه له هیچ شوێنێكی جیهان یاسا رێگه نادات رێگری له كاندیدان و لایه‌نی سیاسی بكرێت له‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ڵبژاردن بانگه‌شه بۆ خۆی بكات. بۆیه ئێستا كاتی هه‌ڵوێسته و ده‌بێت ئه‌مڕۆ بڕیاری خۆتان بده‌ن.
چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری قه‌زای شنگال رێگرییان له كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد و رێگه‌یان نه‌دا بچنه شه‌رفه‌دین و شنگال بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، له‌و باره‌شه‌وه ڤیان ده‌خیل، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا په‌كه‌كه‌ی به هێزێكی داگیركا‌ر وه‌سفكرد و رایگه‌یاند، ئه‌وان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و هێزه بیانیانه تۆمار ده‌كه‌ن، كه له شنگال باڵاده‌ستن.
H.B