به‌ ئامانجی راكێشانی سۆزی ده‌نگده‌ران، چه‌ند لایه‌نێك گوتاری بانگەشەی هەڵبژاردن توند ده‌كه‌نه‌وه‌

جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان: دەبێت دەستوەردان لە کاروباری حکومەت لەلایەن حزبەکانەوە کۆتایی پێبهێنرێت
به‌ ئامانجی راكێشانی سۆزی ده‌نگده‌ران، چه‌ند لایه‌نێك گوتاری بانگەشەی هەڵبژاردن توند ده‌كه‌نه‌وه‌
به‌ ئامانجی راكێشانی سۆزی ده‌نگده‌ران، چه‌ند لایه‌نێك گوتاری بانگەشەی هەڵبژاردن توند ده‌كه‌نه‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتری وادەی هەڵبژاردن، چەند لایەنێکی سیاسی هەرێمی کوردستان وتارەکانیان دژ بەوانی دیکە توندتر کردوەتەوە، بە ئامانجی ئەوەی سۆزی دەنگدەرانیان رابکێشن و بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەنگیان پێبدەن. لایەنی سیاسی هەیە، تازە دەیەوێت حزب لەجیاتی حکومەت کاروباری شار و قەزاکان بەرێوەببات، بۆیە لە بانگەشەدا داوای دەنگ لە خەڵک دەکات تا دەسەڵاتی حزبەکەی لە هەندێک ناوچە زیاتر بکات، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی فازڵ میرانی، لە وەڵامدا دەڵێت ئەوە حکومەتە کە دەبێت حوکمی تەواوی هەرێمی کوردستان بکات نەک حزب.

ئەوەی دەبێت حوکمی تەواوی هەرێمی کوردستان بکات، حکومەتی هەرێمی کوردستانە، کە سێ لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستان پێکیانهێناوە، ئەوە داخوازی پارتییە، کە لە جیاتی حزب، حکومەت دەسەڵاتی بەسەر تەواوی هەرێمی کوردستاندا بڕوات، بەڵام لایەنی سیاسی هەیە، تازە دەیەوێت حزب لەجیاتی حکومەت کاروباری شار و قەزاکان بەرێوەببات، بۆیە لە بانگەشەدا داوای دەنگ لە خەڵک دەکات تا دەسەڵاتی حزبەکەی لە هەندێک ناوچە زیاتر بکات.

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی گوتی: "هه‌رگیز نه‌مانگوتووه‌ به‌ ته‌نیا حوكمی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌مان هه‌یه‌، جاری وا هه‌بووه‌ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران لای یه‌كێتی بووه‌، جاری واش هه‌بووه‌ ئه‌و پۆسته‌ لای ئێمه‌ بووه‌، ئێمه‌ هاوبه‌شی یه‌كترین".

لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتری وادەی هەڵبژاردن، چەند لایەنێکی سیاسی هەرێمی کوردستان وتارەکانیان دژ بەوانی دیکە توندتر کردوەتەوە، بە ئامانجی ئەوەی سۆزی دەنگدەرانیان رابکێشن و بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەنگیان پێبدەن.

سەعد خالید، جێگری سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، دەبێت دەستوەردان لە کاروباری حکومەت لەلایەن حزبەکانەوە کۆتایی پێبهێنرێت.

بانگەشەی هەڵبژاردن کەمتر لە 8 رۆژی ماوە، ئیتر بانگەشەی هەموو لایەنە سیاسییەکان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن رەنگ دەداتەوە، ئاخۆ خەڵک و دەنگدەرەکانیان تا چەند بەدەم بانگەشەی حزبەکانەوە چوون و دەنگیان پێداون.

د.ی