جه‌عفه‌ر ئیمێنكی: په‌كه‌كه رێز له یاسای هه‌ڵبژاردن و سوپا و حكومه‌تی عێراقیش ناگرێت

K24- شنگال:
جه‌عفه‌ر ئێمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی رێگرییه‌كانی په‌كه‌كه له كاندیدانی پارتی له شنگال رایگه‌یاند: په‌كه‌كه رێز له یاسای هه‌ڵبژاردن و سوپا و حكومه‌تی عێراقیش ناگرێت و جه‌ختی كرده‌وه، په‌كه‌كه ته‌نانه‌ت باوه‌ڕی به دیموكراسیه‌تیش نییه و به زه‌بری هێز ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوچه‌كه سه‌پاندووه.
ئێمنیكی گوتیشی: رێككه‌وتنی شنگال كه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق واژۆ كراوه، باشترین رێككه‌وتنه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت.
هەر له‌و باره‌یه‌وه، ڤیان ده‌خیل، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان له شنگال دووپاتیكرده‌وه: رێگرییه‌كانی په‌كه‌كه نایاسایین، و له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین.
ئه‌و كاندیده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئه‌مڕۆ له له‌لایه‌ن چه‌كدارنی په‌كه‌كه‌وه رێگری لێكراو رێگه‌یان نه‌دا بچێته مه‌زارگه‌ی شه‌رفه‌دین و شنگال، ئاشكراشی كرد، پلانێك هه‌یه كه رۆژی ده‌نگدان رێگری له خه‌ڵكی شنگال بكرێت و رێگه‌یان پێ نه‌درێت به ئازادی بچنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن.
H.B