خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند
دیمەنێکی کاتی دابەشکردنی مووچە
دیمەنێکی کاتی دابەشکردنی مووچە

K24 – هەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی راگەیاند.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی، لە ماوەی چوار رۆژی داهاتوودا مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و خانەنشینان دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی رایگەیاندووە، سبەی دووشەممە مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش، خانەنشینی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایش دابەش دەکرێت.

رۆژی سێشەممە 5/10/2021، مووچەی هەشت وەزارەت و 10 دەستە و دەزگای دیکە دەدرێت.

هەر بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی چوارشەممە 6/10/2021 مووچەی پێنج وەزارەتی دیکە دابەش دەکرێت.

رۆژی پێنجشەممە 7/10/2021، مووچەی هەرسێ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەدرێت و کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی 2021 دێت.

خشتەی دابەشکردنی مووچە
خشتەی دابەشکردنی مووچە