عێراق رۆژانە 750 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی هاوردەدەکات

بەرهەمی گازی سروشتی عێراق نزیکەی 500 ملیۆن پێ سێجای رۆژانەیە و به‌شی پێویستییەکانی ناوخۆ ناكات
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رۆژانە نزیکەی 750 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی هاوردە ده‌کات
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رۆژانە نزیکەی 750 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی هاوردە ده‌کات

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی نەوتی عێراق قەبارەی پێویستی رۆژانەی گازی سروشتی بڵاوکردەوە و واده‌یه‌كی به‌ نزیکراوه‌یی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی ئێستا و کەمکردنەوەی هاوردە ئاشکراکرد.

عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقییەی راگەیاند، ئەو گازەی لەبەردەستیانە بڕەکەی کەمە، روونیشیكرده‌وه‌، بەرهەمی گازی سروشتی عێراق نزیکەی 500 ملیۆن پێ سێجای رۆژانەیە، بەڵام خواست زیاترە، بۆیە وەزارەتەکەیان ناچارە رۆژانە نزیکەی 750 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی هاوردەبکات.

گوتەبێژی وەزارەتی نەوت دەڵێت، ئەو پڕۆژانەی ئێستا کاریان لەسەر دەکرێت، پێویستیان بە سێ تاوەکو چوار ساڵە بۆ ئەوەی بگەنە قۆناغی بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی گاز کەمبێتەوە.

 

د.ی