حكومه‌تی تاڵیبان فرۆشتنی چه‌ك و ئۆتۆمبێلی بێ پێشینه‌ی قه‌ده‌غه‌كرد
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی كاتی كابول، كه له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه له سه‌ره‌تای ئه‌یلوولی رابردوو راگه‌یه‌ندرا، فرۆشتنی چه‌ك و ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تای قه‌ده‌غه كرد.
وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی نابه‌رپرسانه چه‌ك و ئۆتۆمبێلی ده‌وڵه‌تیان كه‌وتووه‌ته لا و ئێستا له بازاردا ده‌یكه‌نه پاره به‌رپرسن له‌و كاره‌یان.
وه‌زاره‌ته‌كه به به‌یاننامه‌یه‌ك، روونیكردووه‌ته‌وه، چه‌ك كڕین و فرۆشتن قه‌ده‌غه‌یه و هه‌موو ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش كه تۆمار نه‌كراون و موڵكی ده‌وڵه‌ت بوون و براون ده‌بێت بگه‌ڕێندرێنه‌وه و بازرگانیكردن پێیانه‌وه قه‌ده‌غه‌یه.
بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان دوای 20 ساڵ راوه‌دوونانیان له لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ و هێزه‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه، توانیان له كۆتایی مانگی ئابی رابردوو ده‌ستبگرنه‌وه به‌سه‌ر ئه‌فغانستاندا و ته‌واوی وڵاته‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و حكومه‌تێكی كاتی بۆ به‌ڕێوبردنی وڵات دابمه‌زرێنن.