خه‌زعه‌لی: دوای هه‌ڵبژاردن شه‌ڕی شیعه- شیعه روونادات
K24 - هەولێر:
قه‌یس غه‌زعه‌لی سكرتێری گشتی عه‌سایبی ئه‌هلی هه‌ق، له‌باره‌ی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق چه‌ند مه‌رجێكی دیاریكرد.
خه‌زعه‌لی، بۆ چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندنی عێراقی رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌بێت له لایه‌ن مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان دیاریبكرێت و په‌سند كرا‌و بێت.
راشیگه‌یاند، دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی مه‌رجه‌عییه‌ته، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق.
ئاماژه‌یپێكرد، وا پێویست ده‌كات سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو به هه‌ڵسه‌نگاندنی ناوه‌خۆیی دیاریبكرێت، دواتر لایه‌نه سیاسی و سه‌ربازییه‌كانی عێراقی، دواجار وڵاتانی ده‌وروبه‌ر.
روونیكرده‌وه، رۆڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق كراوه‌ته دووبه‌ش، یه‌كه‌میان رۆڵێكی كارگێری ده‌بێت، وه‌ك گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دووه‌م، په‌یوه‌سته به بڕیاره‌كانی وڵات، زیاتر نا.
له‌باره‌ی دروستبوونی شه‌ڕی (شیعه و شیعه) دوای هه‌ڵبژاردن، خه‌زعه‌لی جه‌ختیكرده‌وه، هه‌بوونی باوكێكی وه‌ك مه‌رجه‌عی باڵا هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته روونه‌دات، ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌رچی بێت، شه‌ڕی ناوخۆیی روونادات.
له‌باره‌ی كاتی دیاریكراو بۆ كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، خه‌زعه‌لی گوتی: له سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق پێویسته جه‌خت له كشانه‌وه‌ی ته‌واوی سوپای بێگانه له عێراق، بكاته‌وه، بۆیه هێزی به‌رگری وه‌ك په‌رچه‌كردار بوونی هه‌یه، بوونی چه‌كدارانی میلیشیا ئه‌وكات ده‌بێته ناشه‌رعی و نایاسایی، پێویست ده‌كات هه‌موویان هه‌ڵبوه‌شێنه‌وه.
پێشتریش ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق، داوای كردبوو، بۆ گۆڕینی داهاتووی وڵات پێویسته روو له سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن.
ئاماژه‌یپێكردبوو، به به‌رپرسیارێتییه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگ بده‌ن، كه بڕیاره له (10ـی تشرین)ـی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت، سه‌ره‌ڕای كه‌م و كوڕییه‌كان، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن دواجار رێگه‌یه‌كی ئاشتیانه‌یه بۆ په‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و دۆخێكی باشتر.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتاییهاتنی ئامادەکارییەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی راگەیاند و ئاشکرایکرد، 17 ملیۆن دەنگدەر کارتی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.
لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی، تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق بڕیاریدا، لە 9ی تشرینی یەکەمەوە بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ، ته‌واوی ده‌روازه‌كانی وشكانی، ئاوی و ئاسمانی به رووی جیهاندا دابخات، هەروەها هاتووچۆی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هاتوچۆی نێوان پارێزگاكانیش قەدەغە دەکرێت.