له كه‌ربه‌لا كه‌رنه‌ڤاڵی پشتیوانی له كاندیدی پارتی به‌ڕێوه‌چوو

K24 – هه‌ولێر:
ئاهه‌نگی بانگه‌شه بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رده‌وامه و جیاواز له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له كه‌ربه‌لا كه‌رنه‌ڤاڵی پشتیوانی بۆ كاندیدی پارتی دكتۆر هه‌یسه‌م مه‌یاحی به‌ڕێوه‌چوو.
له كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌دا كه تایبه‌ت كرابوو، به ئافره‌تان، ده‌یان ئافره‌تی خه‌ڵكی كه‌ربه‌لا به ئاڵای پارتییه‌وه به‌شدار بوو و پشتیوانیان بۆ كاندیده‌كه‌ی پارتی ده‌ربڕی.

بڕیاره رۆژی هه‌ینی داهاتوو پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌بچێت و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووش پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتیی بۆ هه‌ڵبژاردنی 329 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان زیاتر له 10 پارێزگای عێراق كاندیدی هه‌یه.

له هه‌ڵبژاردنی رابردوودا پارتی كه یه‌كێكه له پارته دێرینه‌كانی كوردستان و عێراق، توانی براوه‌ی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بێت و وه‌ك حزب یه‌كه‌م بێت.
پێشبینی ده‌كرێت له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌شدا، كه بڕیاره له 10ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، پارتی پارێزگاری له سه‌نگی په‌رله‌مانیی خۆی بكات و یه‌كه‌م حزبی سیاسی بێت، كه زۆرترین كورسی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌بێت.


