ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له كابول روویدا
K24- هه‌ولێر:
میدیا ئه‌فغانییه‌كانی رایانگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌نزیك ده‌روازه‌ی مزگه‌وتی عه‌یده‌جه له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان روویدا، كه پرسه‌ی دایكی زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چوو و له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ده‌یان كه‌س كوژران و برینداربوون.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، زه‌بیحوڵڵا موجاهید گوتی: بۆمبێك له نزیك ده‌رزاوه‌ی مزگه‌وتی عه‌یده‌جه له كابوڵ روویدا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی سڤیل كوژران و برینداربوون.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان به میدیاكانیان راگه‌یاند، له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 12 كه‌س كوژران و 32ی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ك 3 كه‌سیش به گومانی ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ستگیركراون.
كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنیی كابول نیوزی لۆكاڵی بڵاویكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له نزیك ده‌روازه‌ی مزگه‌وتێك له كابولی پایته‌خت روویدا، كه پرسه‌ی دایكی زه‌بیحوڵڵا موجاهید، گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان تێیدا به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
ئه‌و كه‌ناڵه ئاشكراشیكرد، له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌نگی ئاڵووگۆڕی ته‌قه‌ش بیستراوه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان چه‌كدارانی تاڵیبان و رێكخراوی داعش روویداوه.
H.B