"ئه‌فغانستان له لێواری داڕووخانێكی گه‌وره‌دایه"
K24- هه‌ولێر:
جۆزیپ بۆرێل، كۆمسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كاروباری ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ئه‌منی گوتی: ئه‌فغانستان له‌سه‌ر ئاستی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی رووبه‌ڕووی داڕووخانێكی مه‌ترسیدار بووه‌ته‌وه و هۆشداریشیدا، له‌وه‌ی كه دۆخی ئێستای ئه‌و وڵاته بۆ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی بگۆڕێت.
له بڵاوكراوه‌یه‌كدا له تۆڕی ئینته‌رنێت بۆریل نووسیویه‌تی: "خراپترین پێشبینی بۆ دۆخی ئه‌فغانستان ده‌كرێت و پێویسته بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان پابه‌ندی ئه‌و مه‌رجانه بێت، كه ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته زیاتر ده‌ستی به هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌فغانستان به دۆخێكی مرۆیی مه‌ترسیداردا ده‌گوزه‌رێت و ئاماژه‌كانی داڕووخانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به‌زه‌قی ده‌ركه‌وتوون، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش درووست ده‌كات".
بۆریل له به‌رده‌وامی بڵاوكراوه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "سیسته‌می بانك و دراو له ئه‌فغانستان تاڕاده‌یه‌كی زۆر تووشی ئیفلیجی بووه و كێشه‌ی زۆری دروست كردووه و سه‌رمایه‌داران ناتوانن سامانه‌كه‌یان له بانكه‌كان رابكێشن، له‌كاتێكدا سیسته‌می ته‌ندروستی تاڕاده‌یه‌كی زۆر پشت به هاوكارییه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌به‌ستێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان، پێشبینی ده‌كرێت ره‌وشی ئه‌و وڵاته بۆ كاره‌ساتێكی مرۆیی گه‌وره بگۆڕێت".
بۆریل دووپاتیكرده‌وه، "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ قه‌یرانه‌كه ده‌وه‌ستێته سه‌ر هه‌ڵوێست و ره‌فتاری ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی ئه‌فغانستان، ده‌ستپێكردنی هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كیش په‌یوه‌سته به پابه‌ندبوون به چه‌ند مه‌رجێك، له‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مافی مرۆڤه‌وه هه‌یه".
له سه‌ره‌تای كۆنترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانه‌وه، یه‌كێتی ئه‌وروپا هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌فغانستان زیاد كردووه، له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه و بانكی نێوده‌وڵه‌تی هاوكارییه‌كانی گه‌شه‌پێدانیان بۆ ئه‌و وڵاته وه‌ستاندووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌فته‌ی رابردوو جۆزیپ بۆرێل له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قه‌ته‌ر له ده‌وحه كۆبووه‌وه، كه ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری تاڵیبانیش تێیدا به‌شدار بوون.
بۆریل گوتی: په‌یوه‌ندی نێوان قه‌ته‌ر و تاڵیبان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ره‌فتاره‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و داواشی له ده‌وحه كرد، له‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری به‌لاوه‌نانی خراپترین سیناریۆ له ئه‌فغانستان بكه‌ن.
له‌و كاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌فغانستانی گرتووه‌ته ده‌ست، نرخی مادده خۆراكییه‌كان له‌و وڵاته به‌ڕێژه‌ی 50% به‌رزبوونه‌وه‌یان به‌خۆیه‌وه بینیوه و به‌هۆی بلۆككردنی باڵانسی بانكی ناوه‌ندی ئه‌فغانستانیش له ده‌ره‌وه، كه بڕه‌كه‌ی به 9 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، رێژه‌ی هه‌ڵئاوسان به‌رز بووه‌ته‌وه، وێڕای له‌كاركه‌وتنی راكێشانی پاره له بانكه‌كان.
H.B