یارییه دراماتیكی و شێتانه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌نگی دایه‌وه
لیڤه‌رپوول له یاریی لوتكه‌ی گه‌ڕی هه‌شته‌می پرێمه‌رلیگ له یاریگه‌ی ئانفێڵد میوانداريی مانچێسته‌ر سیتی كرد و یارییه‌كه‌ش به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
بێرناردۆ سێلڤای پورتوگالی له ده‌ستپێكی یارییه‌كه یاریی به به‌رگریكارانی لیڤه‌رپوول كرد و هه‌لێكی بۆ فیل فۆدین ره‌خساند به‌ڵام ئالیسۆن به‌یكه‌ری گۆڵپارێزی به‌رازیلی گۆڵه‌كه‌ی پاراست.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی نیوه‌ی دووه‌م، لیڤه‌رپوول ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه كرد و ئێده‌رسۆن مۆرایسی گۆڵپارێزی مان سیتی به‌رامبه‌ریان وه‌ستایه‌وه.
دواتر له خوله‌كی 59 محه‌مه‌د سه‌ڵاح دوای بڕینی یاریزانانی مان سیتی، سادیۆ مانێی به‌رامبه‌ر گۆڵ هێشته‌وه و ئه‌ویش گۆڵی یه‌كه‌می لیڤه‌رپوولی له یارییه‌كه تۆمار كرد.
10 خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌و گۆڵه تێپه‌ڕی و له خوله‌كی 59 فیل فۆدین ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ مان سیتی یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان له خوله‌كی 76 محه‌مه‌د سه‌ڵاح یاریی به به‌رگریكارانی مان سیتی كرد و به شێوازێكی نایاب دووه‌مین گۆڵی له یارییه‌كه بۆ لیڤه‌رپوول تۆمار كرد و رێدز پێشكه‌وت.
له خوله‌كی 81 كیڤن دیبڕۆین به لێدانێكی به‌هێز به قاچی چه‌پ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ مانچێسته‌ر سیتی یه‌كسان كرده‌وه.
دواتر محه‌مه‌د سه‌ڵاح به كرۆسێك فابینهۆی به‌رامبه‌ر گۆڵ هێشته‌وه به‌ڵام رۆدری له دواین چركه بووه به‌ربه‌ست و تۆپه‌كه‌ی دوورخسته‌وه و یاریی به یه‌كسانبوونی هه‌ردوو یانه كۆتایی هات. لیڤه‌رپوول به كۆكردنه‌وه‌ی 15 خاڵ خانه‌ی دووه‌می پرێمه‌رلیگی گرتووه، مانچێسته‌ر سیتیش چوارده خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی سێیه‌م دێت.