وه‌زیرێكی ئیسرائیلی: به‌غدا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب ئاسایی ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیرێكی ئیسرائیلی جه‌ختیكرده‌وه، وڵاتێكی دیكه‌ی موسڵمان خه‌ریكه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كاته‌وه.
عیساوی فه‌ریج، وه‌زیری هاوكاری و هه‌رێمایه‌تی ئیسرائیل، رایگه‌یاند، عێراق وڵاتێكی دیكه‌ی موسڵمانه، خه‌ریكه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌هه‌موو ئاستێك له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كاته‌وه.
راشیگه‌یاند، پێم وایه له داهاتوودا به‌غدا په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب ئاسایی ده‌كاته‌وه، كه ده‌توانین ژماره‌یه‌ك رێكه‌وتن ئیمزا بكه‌ین.
روونیكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی موسڵمان به‌ڕێگاوه‌ن تاوه‌كو په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌گه‌ر دۆسییه‌ی فه‌له‌ستین به‌لاوه بنێین، ته‌نیا به‌خۆمانه‌وه پێده‌كه‌نین و زیاتر نا.
ئیماراتی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل له (13ـی ئاب / ئۆگێستی 2020) رێكه‌وتنی ئیبراهیمیان ئیمزا كرد، كه پێوه‌ی ئیمارات بووه سێیه‌م وڵاتی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوای میسر و ئوردن، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب ئاسایی كرده‌وه.
له ئێستاشدا ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه‌ی وه‌ك به‌حره‌ین و عێراق، خه‌ریكن په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هار