هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا دادەبەزێت

لە مانگی ئەیلوولدا 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمەریکا کردووە
كێڵگەی نەوتی - فۆتۆ: AFP
كێڵگەی نەوتی - فۆتۆ: AFP

K24 - هەولێر

فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ئاشکرای کرد، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە مانگی ئەیلوولدا بۆ 1.5 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.

فەرمانگەکە  لە خشتەیەکیدا بڵاویکردووەتەوە "عێراق لە مانگی ئەیلوولدا 1.5 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەمەریکا کردووە، بە رێژەی 50 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، بەوەش  هەناردەی نەوتی لە مانگی ئابەوە تا ئەیلوول دابەزیوە.

لەو خشتەیەدا فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق لە هەفتەی یەکەمی مانگی ئەیلوولدا بە رێژەی 106 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا نەوتی خاوی هەناردەی ئەمەریکا کردووە، لە هەمانکاتدا لە هەفتەی دووەمدا بە رێژەی 50 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا نێردراوە و لە هەفتەی سێیەمدا رێژەی 42 هەزار بەرمیل .

راشیگەیاندووە، عێراق لە دوای کەنەدا، مەکسیکۆ، سعوودیە، رووسیا، کۆڵۆمبیا، ئیکوادۆر، بەرازیل و نایجیریا لە پلەی نۆیەمی جیهانی عەرەبیدا بوو، کە هەناردەی نەوتی بۆ ئەمەریکا لە مانگی ئەیلوولدا گەیشتە 12 ملیۆن و 187 هەزار بەرمیل.