200 ملیار دیناری دیکە گەیشت

له‌ چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 – هەولێر

له‌ چوارچێوه‌ی رێكکه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 4/10/2021، حکومەتی ناوەند 200 ملیاری دیکەی رەوانەی هەرێمی کوردستان کرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "له‌ چوارچێوه‌ی رێكکه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالی، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بڕی 200 ملیار دینار له‌ حكومه‌تی عێراقەوە گه‌یشته‌ هه‌رێمی كوردستان".

به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ باره‌ی بودجه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ حكومه‌تی عێراق، بۆ هه‌ر مانگێك 200 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، وه‌ك سلفه‌، تا ئه‌و كاته‌ی وردبینی له‌ داهات و پشكی هه‌رێم ده‌كرێت.

دوای زیاتر له‌ ساڵێك له‌ نه‌ناردنی هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك، له‌سه‌ر بنه‌مای رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، بۆ یه‌كه‌مجار مانگی تەمموزی 2021، حكومه‌تی عێراق 200 ملیار دیناری ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرد و تائێستا وەک مانگانە ئەو بڕە پارە هاتووە.