مەسرور بارزانی: عەنکاوە بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم دوای راسپاردنی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان تا عه‌نكاوه‌ بكرێت به‌ قه‌زا، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌ شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە (4ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆکتۆبەری 2021)، سەردانی شارۆچکەی عەنکاوەی کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی رسپارد کە عەنکاوە بکرێت بە قەزا.

سەرۆکی حکومەت لە گوتەیەکدا رایگەیاند، عەنکاوە بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و شوێنی ئاشتەوایی، هەروەها بووەتە ناوەندێک، کە زۆر لەو خوشک و برا کریستیانانەی، کە لە ناوچە و شوێنەکانی دیکەی عێراق، لەبەر هەر هۆکارێک، نەیتوانیوە لەوێ بمێننەوە و روویان کردووەتە عەنکاوە و لێرە نیشتەجێبوون.

له‌ میانه‌ی سه‌ردانكه‌ی بۆ شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نەخۆشخانەی مەریەمانەی لە عەنکاوە بەسەر کردەوە، کە نەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەتە و لەلایەن کەنیسەی کاسۆلیکی کلدانی لە ساڵی 2020ەوە بە هاوکاری چەند هاوبەشێکی نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە دروستکراوە.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریه‌مانه‌ی كرد
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریه‌مانه‌ی كرد

سەرۆکی حکومەت هەروەها گوتی: "شارۆچکەی عەنکاوە، یەکێکە لەو شارۆچکانەی کە رۆژ بە رۆژ، پێشڤەچوونێکی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت و گەورەتر دەبێت،  بۆیه‌ هاتووین پێتان رابگەیەنم کە جەنابی وەزیر و جەنابی پارێزگار و ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رادەسپێرین، بۆ ئەوەی ناحیەی عەنکاوە بکرێت بە قەزا، تا بتوانرێ خزمەتێکی زیاتری دانیشتووانەکەی بکرێت.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بۆ ئەوەی عەنکاوە بکرێت بە قەزا
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بۆ ئەوەی عەنکاوە بکرێت بە قەزا

 

گوتیشی: "هیوادارم هەمووتان سەرکەوتووبن، ئەوەی لە دەستی ئێمەش بێت یارمەتیتان دەدەین، بەڵام ئەمە بێگومان بەرپرسیاریەتی زیاتریش دەخاتە ئەستۆی بەرپرسانی ئەم قەزایە، کە دەبێ لە هەموو ڕوويێکەوە هەوڵی ئەوە بدەن، کە خزمەتی دانیشتووانی ئەم قەزایە و هەولێر و کوردستان بە گشتی بکەن".

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی كرد
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی كرد
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: عەنکاوە بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: عەنکاوە بووەتە ناوەندێکی گرنگ بۆ پێکەوەژیانی ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی
مه‌سرور بارزانی: ده‌بێت خزمەتێکی زیاتری دانیشتووانی عه‌نكاوه‌ بکرێت
مه‌سرور بارزانی: ده‌بێت خزمەتێکی زیاتری دانیشتووانی عه‌نكاوه‌ بکرێت
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌سایه‌ته‌ییه‌ ئایینییه‌كانی كریستانی له‌ عه‌نكاوه‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌سایه‌ته‌ییه‌ ئایینییه‌كانی كریستانی له‌ عه‌نكاوه‌ به‌سه‌ركرده‌وه‌
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی كرد
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی كرد
مه‌سرور بارزانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد عه‌نكاوه‌ بكرێت به‌ قه‌زا
مه‌سرور بارزانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد عه‌نكاوه‌ بكرێت به‌ قه‌زا