بازرگانێك به‌هۆی په‌یوه‌ندییه‌كی دڵداری رفێنرا
K24 - هه‌ولێر:
دوای په‌یوه‌ندییه‌كی دڵداری له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه، بازرگانێك له ناوچه‌ی "به‌حه‌یره" له میسر ده‌كه‌وێته داوی ژماره‌یه‌ك دز، ده‌ڕفێنرێت و پاره‌كه‌شی ده‌دزرێت، دواتر بازرگانه‌كه ده‌زانێت ئه‌و دزانه له‌گه‌ڵ دۆسته‌كه‌ی رێككه‌وتوون.
رۆژنامه‌ی "وه‌ته‌ن"ی میسری بڵاویكرده‌وه، فه‌تحی (ته‌مه‌ن 42) ساڵ، بازرگانی خۆراكه، له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی دڵداری له‌گه‌ڵ ژنێك ده‌به‌ستێت، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار نامه ده‌گۆڕنه‌وه، ژنه‌كه پێی گوتووه به‌نیازه شوقه‌كه‌ی فرۆشێت، ئه‌و بازرگانه‌ش وێنه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری گرتووه و بۆی ناردووه، پێڕاگه‌یاندووه به‌ر هه‌ر نرخێك بێت، ده‌توانێت ئه‌و موڵكه‌یه بكڕێت.
هه‌ر له‌و رۆژه، دوای چه‌ند كاتژمێرێك بازرگانه‌كه ده‌چێته شوقه‌ی ئه‌و ژنه، دوای ئه‌وه 4 كه‌س ده‌چنه ئه‌و شوقه‌یه و خۆیان وه‌ك پشكنه‌ره‌ی دارایی گشتی ده‌ناسێنن و پیاوه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به بازرگانیكردن به پاره‌ی نه‌ختینه، پاشان ده‌یپشكنن و ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌كه‌دا ده‌گرن.
ئه‌و چوار كه‌سه، بازرگانه‌كه ده‌ستگیر ده‌كه‌ن و راپێچی ناو ئۆتۆمبێلی ده‌كه‌ن، به‌ڵام بازرگانه هانا بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه ده‌بات و داوای رزگاركردنی ده‌كات، له‌و كاته‌دا دوو له‌و تۆمه‌تبارانه هه‌ڵدێن، به‌ڵام دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه به ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه ناچه‌كه‌یان جێهێشت، له كاتێكدا هێشتا بازرگانه‌كه له ناو ئۆتۆمبێله‌ك بووه.
هه‌ر له‌و ناوچه‌ی به‌حه‌یره ئۆتۆمبێلی ئه‌و دوو تۆمه‌تباره كه‌وته به‌ر كه‌مینی پۆلیس، هه‌رچه‌نده تۆمه‌تباره‌كان خۆیان به پۆلیس ناساند، به‌ڵام بازرگانه رفێنراوه‌كه هاوار ده‌كات و ئاشكرایان ده‌كات، دوای هه‌ڵاتن له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێن. دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه ده‌ستگیركران و راده‌ستی پۆلیس كرانه‌وه.
پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له رووداوه‌كه كردووه و دواتر ئه‌و ژنه‌ی ده‌ستگیركرد، كه له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی دڵداری له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كه به‌ستبوو، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی به‌حه‌یره ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ژنه‌كه دوای ئه‌وه‌ی بۆ فرۆشتنی شوقه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كه رێككه‌وتووه، یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كانی راسپاردووه، پاره‌كه بدزن.
د.ی